زایەڵە-مانگرتووانی سلێمانی وەرگرتنی چارەسەریان رەتكردەوە و داوادەكەن مووچەی مانگی 12 دابەشبكرێت.
مانگرتووانی سلێمانی لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایانگەیاند، سوپاسی دڵسۆزیی سەرجەم فراكسیۆنەكان دەكەین و هەوڵی زۆریان داوە بۆ جێگیركردنی مافەكانمان، بەڵام حكومەت لەم مانگەدا دەستی بۆ مووچەی خانەنشینان بردووە ئێمە بەبێ دەستكەوت مانگرتن ناشكێنین.
وتیشیان، "هیچ كەسێك ناتوانێت بە ناوی ئێمەوە بڕیاربدات و چارەنووسی ئێمە بە دەست خۆمان و جەماوەرە".
هاوكات داواشیان كرد بەپەلە مووچەی مانگی 12ی ساڵی رابردوو خەرجبكرێت.
ک