زایەڵە-عامر جابری، وتەبێژی دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی عێراق ڕایگەیاند: "پێشبینی دەکەین سبەی لە بەشێک لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان، سنووری کەرکووک و نەینەوا بەفرببارێت".
وتەبێژی دەستەی کەشناسی و بومەلەرزەزانی عێراق دەڵێت "بەفربارینەکە لە کەرکووک و نەینەوا لاواز دەبێت، دوابەدوای بەفرەکەش بارانبارین دەستپێدەکات و سەرتاسەری دەبێت".
هاوکات محەممەد کەمال، شارەزای کەشناسی ڕایگەیاندووە"پێشبینی دەکرێت بەفربارینەکە سلێمانی، سنووری گەرمیان و دەوروبەری کەرکووکیش بەباشی بگرێتەوە. رەنگە لە هەندێک ناوچە زەوی سپی نەبێت، بەڵام لە چەند ناوچەیەک بە چڕی دەبارێت".
وتوشیەتی "شەپۆلی بەفربارینەکە لە کاتژمێر 07:00ـی بەیانی رۆژی شەممە دەستپێدەکات و تاوەکو نیوەشەو بەردەوام دەبێت، دوابەدوای بەفرەکە بارانیش بە چڕی دەبارێت".
ک