زایەڵە - وتەبێژی مامۆستایانی مانگرتوو رایدەگەیەنێت، دۆخی مامۆستایانی مانگرتوو باش نییە و پزیشكەكان ئاماژەیان بۆ ئەوە كردووە مانگرتنەكە كاریگەری لەسەر جەستەیان دروستكردووە.

عوسمان گوڵپی نوێنەری مامۆستایانی مانگرتوو لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، دوای تێپەڕبوونی 11 رۆژ و هەنگاونان بەرەو 12 رۆژ دۆخی مانگرتووان باش نییە بەپێی راپۆرتی تیمە پزیشكییەكان مانگرتنەكە كاریگەری لەسەر گورچیلەكان و جەستەی مانگرتووان كردووە.

وتیشی،" داوامانكردووە ئەگەر مانگرتن ناشكێنن ئەوا چارەسەری تیمە تەندروستییەكان رەتنەكەنەوە".

ک