زایەڵە - ڕۆژی پێنج شەممە بەرواری 6/2/2025 کاتژمێر پێنجی سەرلەبەیانی لەر ڕێگای عربەت- سلێمانی بەهۆی ڕوداوێکی هاتوچۆوە ڕۆژنامەنوسی دیار لەهەرێمی کوردستان وریا حەمەکەریم گیانی لەدەستدا.

ڕوداوەکە بەوشێوەیە بوو، ووریای ڕۆژنامەنووس وەک کاری بەردەوامی ئەوبەیانیەش دەچێت بۆکارێکی ڕۆژنامەوانی، لەڕێگادا دەبینێت شۆفێرێک لەسەر ڕێگادا پەکی کەوتووە، وریای ڕۆژنامەنووس وەک پیشەی هەمیشەی لادەدا لای ئەو شۆفێرە بۆئەوەی هاوکاری بکات،لەناکاو ئۆتۆمبێلێک لەجۆری بارهەڵگر کەباری تەماتەی پێ بووە خۆی دەکێشێت پێیاندا گیان لەدەست دەدەن.

ئەوەی بووبەجێگای باسی میدیا و سۆسیال میدیا ئەوەبوو کەئەوبارهەڵگرە تەماتی پێی بووە، بەقاچاخ هاتووە، هەربۆیە دەزگای میدیایی زایەڵە پێی باش بوو بەدوادچوون بۆئەم پرسە بکات و لایەنی پەیوەندیدار بەم پرسە بدوێنێت.

هیواعەلی وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەوتووێژێکی تایبەتدا لەگەڵ پەیامنێری دەزگای میدیایی زایەڵە ڕایگەیاند،ئێمە هیچ زانیاریەکمان لەسەر ئەو بابەتە نیە،تەنها ئەوەیە کە وەزارەتی کشتوکاڵ ئیجرائات دەکات بۆ پارێزگاری کردن لەبەرهەمی ناوخۆی ،ساڵانە بڕیارئەدات بەقەدەغەی هاوردەی تەماتە،ئەمە هەنگاوێکی وەزارەتی کشتوکاڵە لەسەر ئاستی عێراق کاری پێدەکرێت،لەچوارچێوە ڕۆژمێری کشتوکاڵدا،وەکو وەزارەت ئەمە پەیوەندی بەئێمەوەنیە، سەیارەکان چۆتە وتەماتە چی هاتووەو چەند پشتڕاست کراوە کە قاچاخ یان نا،ناونیشانەکان چیە،هیچ زانیاریەکمان لەسەر ئەوبابەتە نیە،بەداخەوەش بۆئەو ڕوداوەی کەڕووی دا، بۆلەدەستدانی ئە، ڕۆژنامەنووسە بەڕێزە.

هیواعەلی وتیشی، ئێمە وەزارەتێکی خزمەتگوزارین، قەدەغەی تەماتە کراوە، لەبەرژەوەندی جوتیاران،ڕوداو دەرئەنجامەکەی ئێمە تێیدا بەرپرسیارنین، دەبێت دام و دەزگاکانی حکومەتی هەرێم هەماهەنگی بکەن،لەنێوان خۆیان، ئێمە وەکو وەزارەتی کشتوکاڵ بۆهەموو پرسێک کە بڕیارێک دەردەکەین وەکو وەزارەتێکی خزمەتگوزاری بڕیار دەردەکەین، وێنەیەک لەبڕیارەکانی وەزارەت دەچێتە سەرجەم فەرمانگەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و دەچێتەوەزارەتی ناوخۆو وەزارەتی دارایی، دەچێتە گومرگەکان.

وتەبێژەکە وەزارەتی کشتوکاڵ ئەوەشی خستەڕوو،ئێمە لەبابەتی هاوردەکردن و داخڵ بوون بەرپرسیارنین، وەکو باسم کرد فەرمانگەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان هەماهەنگی زیاتر بکەن لەنێوان خۆیان.


ک