زایەڵە-بڕیارە رۆژی سێشەممەی داهاتوو لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران، بانگێشتی وەزارەتی دارایی عێراق بکات بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی موچەی مانگی 12ی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەوبارەیەوە ڕایگەیاند: لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، ڕۆژی سێشەممەی هەفتەی داهاتوو، بەرپرسانی وەزارەتی دارایی عیراق بانگهێشت دەکات و لە نزیکەوە گفتوگۆی دیاریکردنی چارەنوسی موچەی مانگی 12ـی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەکەن.
هاوکات سەرچاوەکە ئەوەشى ئاشکرا کردووە، لە کاتی پێویستدا لیژنە حەوت ئەندامییەکەی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران، لەگەڵ وەزارەتی دارایی هەرێمیش کۆدەبنەوە و چارەنووسی موچەی ئەو مانگە تاوتوێ دەکەن، کە لە نێوان هەرێم و بەغداد بە نادیاری ماوەتەوە.
بڕیاریشە هەر لەو کۆبوونەوەیەى سێشەممەدا پرسیار ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی عیراق دەکرێت، لە بارەی رادەستکردنی داتای فەرمانبەرانی هەرێم، لەلایەن وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستانەوە بە وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدڕاڵ و دەستپێکردنەوەی هەوڵەکان بۆ بەبانکیکردنی موچەی موچەخۆرانی حکومەتی هەرێم.
ک