زایەڵە - سوپای تورکیا کوژرانی سەربازێکی وڵاتەکەی لە ناوچەکانی ئۆپەراسیۆنی ناسراو بە چنگ – قوفڵ لە هەرێمی کوردستان راگەیاند.

 وەزارەتی بەرگریی تورکیا، لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی ئێکس کوژرانی سەربازێکی بەناوی عوسمان ئۆکتای لە سنووری ناوچەکانی ئۆپەراسیۆنی ناسراو بە چنگ – قوفڵ لە ناوچەی زاپ راگەیاند.

 وەزارەتی بەرگریی تورکیا راشیگەیاند، سەربازەکەیان لە پێکدادانێکی رووبەڕوودا لەگەڵ گەریلاکانی پە*کە*کە لە ناوچەی زاپ کوژرا.

رۆژی 5ـی ئەم مانگەش ئەفسەرێکی سوپای تورکیا بە پلەی رائید لە کاتی کێوماڵکردنی مین و بۆمبەکانی پە*کە*کە، بە هەڵە بۆمبێک تەقییەوە و بەهۆیەوە بەسەختی بریندار بوو، لە نەخۆشخانەی سەربازیی لە ئەنقەرە گیانی لەدەستدا.

ک