زایەڵە-لەوتووێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە ئاسۆ فەرەیدوون، ئەندامی لیژنەی نەوت و گاز لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند،دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت پێویستی بە رێككەوتنە لەگەڵ توركیا لەرووی تەكنیكییەوە".
وتیشی، عێراق لە چوارچێوەی وڵاتانی ئۆپێك بەرهەمهێنانی نەوتی بۆ دیاریكراوە و توانای بەرهەمهێنانی زیاترە، بۆیە دەبێت پاش هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان بەرهەمی نەوتی خۆی كەمبكاتەوە .
ڕونیشیکردەوە، بەگوێرەی هەموارەكە تێچووی یەك بەرمیل نەوت لە شەش بۆ 16 دۆلار زیادكراوە كە نرخێكی ناوەندییە و پێویستە لەماوەی شەست رۆژدا نرخی بەرهەمهێنان وگواستنەوەی نەوت یەكلایبكرێتەوە.
هێمای بەوەشکرد،رۆژی دووی شوبات هەمواری یاسای بودجە تایبەت بە نەوتی هەرێمی كوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق پەسەندكراو پاش پانزە رۆژ لەوبەروارە دەكەوێتە بواری حێبەجێكردنەوە.
ک
![ئاسۆفەرەیدوون: هەناردەكردنەوەی نەوت پێویستی بە رێككەوتنە لەگەڵ توركیا](/statics/upload/blog/269971739527579251.jpg)
February 14, 2025