زایەڵە - نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له وتووێژی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ ئاژانسی ئیسناجەختی لەسەر ئەوە کردەوە؛ ڕێگەنادرێت بە هەر هەڕەشەیەک بۆ سەر ئاسایشی ئێران لە خاکی هەرێمی کوردستانەوە.
ئاژانسی
هه‌واڵی خوێندکارانی ئێران ـ
ئیسنا: سه‌رۆکی
هه‌رێمی کوردستان به ئاماژه‌ی به‌وه‌ی که "وه‌رزێکی گرینگ و قۆناغێکی
نوێی" له به‌هێزکردنی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان ئێران و هه‌رێم هاتۆته پێشێی،
جه‌ختی کرده‌وه: ڕێکارە ئەمنييهكان و چاودێريیه سنوورییەکان
بەهێز کراون، بۆ ڕێگری‌کردن لە هەر چالاکییەک کە کاریگەری لەسەر سەقامگیريی
سنوورەکانی نێوان هه‌ر دوولا هەبێت.
"نێچیرڤان بارزانی" سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عێراق له
وتووێژی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ ئاژانسی هه‌واڵی
ئیسنا ISNA،
وڵامی پرسیاره‌کان سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندیی نێوان تاران ـ هه‌ولێر، به‌داواداچوون
بۆ ڕێككه‌وتنه جێبەجێ کراوه‌کانی نێوان دوولایه‌ن و هه‌روه‌ها بابه‌تی ڕێككه‌وتنامه‌ی
ئه‌منی ئێران و عێراقی دایه‌وه.
بارزانی
گوتی که سه‌ردانی جه‌نابى سەرۆک پزشكيان بۆ هەرێمی کوردستان و هه‌روه‌ها سه‌ردانی ئه‌و بۆ تاران، وێستگەیەکی
گرنگ بوو لە بەهێزکردنی ئه‌و پەیوەندییانه.
سه‌رۆکی
هه‌رێمی کوردستانی عێراق هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند که "لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى عێراق و ئێران، خهريكن كار له‌سه‌ر بەدواداچوونی جێبەجێکردنی
ڕێککەوتنەکان لە بوارە جیاکاندا ده‌كه‌ن، چ ئابووری، ئەمنی، یان
هاريكاريى کولتووری بن".
به‌ڕێزیان له درێژه‌ی قسه‌کانیدا
گوتی که "ده‌بێ له هه‌ر دوولاوه هه‌ندێك ڕێكار بگيرێته به‌ر بۆ خێرايى و ئاسانكاریى
له بابه‌تى گومرك و جووڵەی بازرگانى و گواستنه‌وه‌ى کاڵاکان له ده‌روازه سنوورييه‌كان".
بارزانی
به ئاماژه به‌وه‌ی که "پێشکەوتنێکی باش لە جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی ئەمنيی
نێوان عێراق و ئێران هەیە"، جه‌ختی کرده‌وه که ڕێگەنادرێت بە هەر هەڕەشەیەک
بۆ سەر ئاسایشی ئێران لە خاکی هەرێمی کوردستانەوە.
ده‌قی ته‌واویی ئه‌م وتووێژه
له خواره‌وه‌دا هاتووه:
پرسيار: سەردانی سەرۆکى
کۆماری ئیسلاميی ئێران بۆ هەرێمی کوردستانی عێراق لە
مانگی سێپتەمبەر، چۆن
کاریگەريی لەسەر قووڵکردنەوەی پەیوەندییە سیاسی، ئابووری،
کولتووری و ئەمنییەکان لە
نێوان تاران و هەولێردا هەبوو؟
وه‌ڵام: كۆمارى ئيسلاميى
ئێران دراوسێيهكى گرنگى عێراق و هه‌رێمى كوردستانه. ئێمه
له هه‌رێمى كوردستان په‌يوه‌ندييه‌كى مێژووييمان له‌گه‌ڵ ئێران‌دا هه‌يه. سەردانی جه‌نابى
سەرۆک پزشكيان بۆ هەرێمی
کوردستان و به‌رله‌وه سه‌ردانم بۆ تاران و كۆبوونهوهم
له‌گه‌ڵ جه‌نابى ڕێبه‌رى باڵاى كۆمارى ئيسلاميى ئێران و به‌رپرسانى باڵاى وڵات،
وێستگەیەکی گرنگ بوو لە بەهێزکردنی
ئه‌و پەیوەندییانه. سەردانى سه‌رۆك پزشكيان
مايه‌ى خۆشحاڵيى ئێمه و جەختكردنهوه بوو لەسەر پەیوەندییهكانمان؛ یارمەتیدەر بوو لە
بەهێزکردنی هاوکاريی هه‌مه‌لايه‌نه لە نێوان هەولێر و
تاران‌دا، بەتایبەتی سەبارەت بە
گفتوگۆى بەردەوامى عێراق
و ئێران بۆ دڵنیابوون لە سەقامگیريی سنووره‌كان و ناوچه‌كه به‌گشتى.
لەڕووی ئابوورییەوە،
چۆنيیهتيى فراوانكردن و پەرەپێدانی قەبارەی ئاڵوگۆڕی
بازرگانیی
لە نێوان هەر دوولادا و
کردنەوەی ئاسۆی نوێ، بۆ هاريكارى و وەبەرهێنانی هاوبەش لە
بواره جياكاندا تاوتوێ
کران. لەڕووی کولتوورییەوە، گرنگیدانێکی هاوبەش هەیە بۆ
بەهێزکردنی هاوکاريی
ئەکادیمی و ئاڵوگۆڕی کولتووری لە نێوان لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى هه‌ر دوولادا.
هه‌روه‌ها لەڕووی ئەمنییەوە، هەر
دوولا جەختمان لەسەر گرنگيی سەقامگیريی سنوورە
هاوبەشەکان و
هەماهەنگيی هەوڵەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی
مه‌ترسى و هەڕەشە
ئەمنییەکان کردەوە، بە
شێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەنديی هەر دوولا بکات.
پرسيار: تا چ ڕادەیەک ئه‌و ڕێككه‌وتنانه جێبەجێ کراون و چاودێرييان ده‌كرێت، ئه‌وانه‌ى
له ميانى سەردانی سەرۆک
کۆماری ئێران‌دا بۆ هەرێمی کوردستان له نێوان هه‌ر دوولادا
كراون؟
وه‌ڵام: لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى عێراق و ئێران خهريكن كار له‌سه‌ر بەدواداچوونی
جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکان
لە بوارە جیاکاندا ده‌كه‌ن، چ ئابووری، ئەمنی، یان
هاريكاريى
کولتووری بن. ڕێژه‌ى ئاڵوگۆرى بازرگانيى نێوان عێراق و ئێران ساڵانه زياتر له (10)
مليار دۆلاره، 60%ى له
ڕێگه‌ى هه‌رێمى كوردستانه‌وه ئه‌نجام ده‌ده‌رێت. ده‌مانه‌وێت
هێنده‌ى ده‌كرێت و له چوارچێوه‌ى ياسا و ڕێسا عێراقييهكاندا ئه‌و ڕێژه‌يه هێشتا به‌رزتر
بكه‌ينه‌وه. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ئاسانکاری لە هه‌موو ئه‌و ڕێکارانه‌دا ده‌كه‌ين كه پێويستن.
سەبارەت بە هاوکاريی
ئەمنيش، له چوارچێوه‌ى ڕێككه‌وتنى عێراق و ئێران‌دا،
هەماهەنگییەکی بەردەوامى
هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ حکوومەتی فیدراڵ‌دا لە
بەغدا هەیە،
بۆ جێبەجێکردنی
لێکگەیشتنە ئەمنییەکان لە نێوان هه‌ر دوولادا، لەگەڵ
پابەندبوونی تەواو
بە ڕێگەنەدان بە هەر
هەڕەشەیەک بۆ سەر ئاسایشی ئێران لە خاکی هەرێمی کوردستانەوە.
پرسيار: لەبەرچاوگرتنی
ئاراستەی هاوبەش بۆ قووڵکردنەوەی پەیوەندییەکان، بەتایبەت
لە بواری ئابووریدا،
ديارترين به‌ربه‌سته‌كانی بەردەم ئەم ئاراسته‌يه چین؟
وه‌ڵام: له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى له هه‌ر دوولاوه خواستێكی گه‌وره‌ى هاوبەش بۆ بەهێزکردنی
پەیوەندییە ئابوورییەکان
هه‌يه، به‌ڵام بێگومان هەندێک
بەربەست له‌به‌رده‌م ئه‌م
خواسته‌دا كێشه دروست ده‌كەن، وه‌ك هه‌ندێك به‌ربه‌ستى لۆجستی لە دەروازە
سنوورییەکان. ده‌بێ له هه‌ر دوولاوه هه‌ندێك ڕێكار بگيرێته به‌ر بۆ خێرايى و ئاسانكاریى
له بابه‌تى گومرك و جووڵەی
بازرگانى و گواستنه‌وه‌ى کاڵاکان له ده‌روازه سنوورييه‌كان،
هه‌روه‌ها ده‌بێ كه‌رتى تايبه‌ت له هه‌ر دوولاوه زياتر كارا
بكرێت و پشتگيرى و ئاسانكاريى
پێويستى بۆ بكرێت، تا
بتوانێت چالاكتر ڕۆڵى خۆى بگێڕێت.
له لايه‌كى ديكه‌وه بابه‌تى گەمارۆ ئابوورییەکانی
سەر ئێران هه‌يه کە لەوانەیە کاریگەری
لەسەر هەندێک بوارى
هاريكاريى ئابووری و بازرگانی هەبێت. جیاوازی لە سیاسەتەکانی
گومرگ و دارایی لە نێوان
بەغدا و هەولێردا، ئه‌وه‌ش كاريگه‌ريى هه‌يه کە پێویستی بە
دیالۆگی زیاترە بۆ
دڵنیابوون لە ئاسانکاريی وەبەرهێنان و بازرگانی. له‌مباره‌يه‌وه تيمه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى فيدراڵ له به‌غدا خه‌ريكى گفتوگۆن بۆ چاره‌سه‌ركردنيان.
پرسيار: پەرەسەندنی
ئێستای ڕێککەوتننامەی ئەمنيی نێوان ئێران و عێراق چۆنە؟ ئایا
گرووپە تیرۆریستییەکان لە
ناوچە سنوورییە هاوبەشەکان چۆڵ کراون؟
وه‌ڵام: پێشکەوتنێکی باش لە
جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی ئەمنيی نێوان عێراق و ئێران
هەیە. بەغدا بە هەماهەنگی
لەگەڵ هەرێمی کوردستان، کار دەکات بۆ دڵنیابوون لە
جێبەجێکردنی تەواوی
بەندەکانی ڕێککەوتننامەکە. له‌م باره‌يه‌وه هەنگاوی جددی نراون بۆ
دابينكردنى ئاسايشى
سنووره‌كان و میکانیزم دانراون بۆ چاودێریکردنی ئەو ناوچانە بۆ
ڕێگری‌کردن لە هەر
چالاکییەک کە هەڕەشە بێت بۆ سەر ئاسایشی كۆمارى ئيسلاميى ئێران.
هەرێمی کوردستان پابەندە
به‌وه‌ى كه ڕێگە بە هیچ لایەنێک نادات بۆ بەکارهێنانی خاکی
هەرێم، وه‌ك سه‌رچاوه‌ى هەڕەشە بۆ سه‌ر ئاسایشی وڵاتانی
دراوسێ، بەتایبەتى ئێران.
ئێمه بەردەوامين لە
کارکردن و هه‌ماهه‌نگیى لەگەڵ بەغدا بۆ
دڵنیابوون لە پابەنديی تەواو
بە ڕێککەوتننامەکهوە. ئه‌مه بۆ ئێمه بابه‌تێكى جددييه و بايه‌خێكى زۆر به جێبه‌جێكردنى
لێكگه‌يشتن و ڕێككه‌وتنه‌كان ده‌ده‌ين.
پرسيار: ئەو هەنگاوانە
چین کە هەرێمی کوردستانی عێراق گرتوویەتیە بەر بۆ پشتگیری
و جێبەجێکردنی
ڕێککەوتننامەی ئەمنيی نێوان ئێران و عێراق؟
وه‌ڵام: لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى حکوومەتی هەرێمی
کوردستان، له نزيكه‌وه هەماهەنگی
لەگەڵ حکوومەتی عێراقى
فيدراڵدا دەکه‌ن، بۆ جێبەجێکردنی بەندەکانی ڕێککەوتننامەکە،
چ پەیوەندیی بە چۆڵکردنی
ناوچە سنوورییەکان، یان به ئاڵوگۆڕی زانیاريی پێويستهوه
هەبێت. ڕێکارە ئەمنييهكان و چاودێريیه سنوورییەکان بەهێز کراون، بۆ ڕێگری‌کردن لە هەر چالاکییەک کە
کاریگەری لەسەر سەقامگیريی سنوورەکانی نێوان هه‌ر دوولا هەبێت.
هەروەها له چوارچێوه‌ى ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ى عێراق و ئێران‌دا، کار دەکرێت لەسەر بەهێزکردنی
هاوکاريی هه‌مه‌لايه‌نه لەگەڵ ئێران بۆ
دڵنیابوون لە سەقامگیری ناوچە سنوورییەکان و
بەهێزکردنی پەیوەندییە
دوو قۆڵییەکان بە شێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەنديی
هەر دوولا بکات و نيگه‌رانييه‌كانى هه‌ر دوولا بڕه‌وێنێته‌وه، چونكه پاراستنى
ئاسايشى
سنووره‌كان، بهرپرسياريهتييهكى هاوبه‌شه.
لینکی
وتووێژ:
https://www.isna.ir/news/1403112619547/اجازه-نمی-دهیم-امنیت-ایران-تهدید-شود-سازوکاری-برای-نظارت-بر