زایەڵە-وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق رایگه‌یاند ، به له‌به‌رچاوگرتنی دۆخی بازاڕ و ژیانی هاوڵاتیان و هاتنی مانگی ره‌مه‌زان بڕیار دراوه هه‌ر له مانگی شوباتدا به‌شه خۆراكی هاوڵاتیان دابه‌ش بكرێت . ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو له ڕێگه‌ی تیمێكی وزراییه‌وه چاودێری دۆخی بازاڕ و هه‌ڵاوسانی نرخ ده‌كه‌ین .
محەممەد حەنوون، گوتەبێژی وەزارەتی بازرگانیی عێراق ڕایگەیاندووه، لە ڕۆژی پێنجشەممە ڕێککەوتی 20-2-2025، سەبەتەیەکی نوێی بەشەخۆراک دابەش دەکرێت به‌سه‌ر هاوڵاتیانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان، ئەمەش یارمەتیدەر دەبێت بۆ جێگیرکردنی نرخی خۆراک لە بازاڕەکاندا .
گوتەبێژی وەزارەتی بازرگانیی عێراق ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو ، پێشتر سەبەتەی خۆراکی مانگانە حەوت ماددەی لەخۆگرتبوو، بەڵام بڕیار دراوه بۆ مانگی ڕەمەزان مەعکەرۆنی، نیشاستە، شعرییە و ئاردی سفر زیاد بکرێت و بەمەش ده‌بێته 11 مادده‌ی خۆراكی و پێش مانگی ڕەمەزان دەگاتە دەستی هاووڵاتییان . هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند ، كوالێتی و باشی مادده خۆراكییه‌كان له‌به‌رچاوگیراوه كه هاوڵاتیان بتوانن سوودی لێ ببینن .
ک