زایەڵە- ئەحمەد موسەوی سەرۆکی دەستەی چاودێری کۆمەڵایەتی بۆ ئاژانسی هەواڵی عیراقی:لەچوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانیان بۆسەرلەنوێ دابەشکردنەوەی پشتیوانی بۆ ئەوانەی کە پێویستیان بەیارمەتییە، زیاتر لە 300 هەزار کەس لە سیستمی تۆڕى پاراستنى کۆمەڵایەتى دورخراونەتەوە.

 ئەو ڕێکارە دەبێتە سەرچاوەیەک بۆ دابینکردنی پارە و لەداهاتوشدا رێکاری تر دەگیرێتە بەر بۆ دورخستنەوە و گواستنەوەی ژمارەیەک لەوانەی کە سودمەندن بۆ وەزارەتەکانی دیکەى دەوڵەت.

 کە لەچاوەڕوانی ئەو هەموارکردنانەدان کە لەخشتەی بودجەدا ئەنجام دەدرێت و ئەوەی رێگەیان پێدەدەدات دەستکراوەتر بن لەکارەکانیاندا.