زایەڵە-لە نوسراوێكدا كە لە 9ی ئەم مانگە ئاراستەی نوسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراقی كردووە، تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق هۆشداری دەدات و دەڵێت: كورتهێنانی گەورە لە گەنجینەی گشتیی عێراقدا هەیە.
گەنجینەی گشتیی عێراق كورتهێنانێكی گەورەی هەیە و توانای ئەوەی نییە مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان و چاودێریی كۆمەڵایەتیی دابین بكات، گەر هەندێ خەرجیی دیكەی بێتە سەر، بە یەكجاری توانای نامێنێ.
ک