زایەڵە-ئەمڕۆ سێشەممە دادگای فیدڕاڵی عێراق دادبینی بۆ سکاڵاکەی لەتیف ڕەشید، سەرۆک کۆماری عێراق دەکات.
سکاڵاکە لەسەر هەریەکە لە محەمەد شیاع سودانى، سەرۆک وەزیرانی عێراق و تەیف سامى، وەزیری دارایی عێراق تۆمارکراوە.
سەرۆک کۆماری عێراق داوای دەرکردنی فەرمانێکی سالاری دەکات بۆ پابەندکردنی وەزارەتی دارایی عێراق بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.
هاوکات تا ئێستا فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان مووچەی مانگی 12ی ساڵی ڕابردوویان وەرنەگرتووە، وەزارەتی دارایی عێراق دەڵێت، هیچ مووچەیەکی پارساڵیان لانەماوە و ناردویانە، وەزارەتی دارایی هەرێمیش بەغدا بە هۆکاری نەناردنی مووچەکە تۆمەتبار دەکات
ک