زایەڵە- لەوتووێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە کاروان یاروەیس ئەندامی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ بەڕێز د.خالد شوانی وەزیری دادی عێراق لەگەڵ بەڕێز سەرۆک وەزیرانی فیدرال محەمەد شیاع سودانی کۆبوتەوەو پەیامی سەرۆکی یەکێتی و نیگەرانی کوردی گەیاندە بەڕێزیان.

ئاماژەی بەوەش دا: لە کۆبونەوەکەدا سەرۆک وەزیرانی بەتەلەفۆن لەگەڵ بریکاری وەزیری داد قسەی کردوە کە وەک سەرۆکی لیژنەی ئەمری دیوانی حکومەت بۆ لێکۆلینەوە لە کەرکوک بووە، سودانی بەوردی پرسیاری لە زیاد تمیمی کردوە لەسەر راستی رووداوەکان و چۆنێتی چارەسەرکردنی کێشەکان.

وتیشی، سەرەنجام ئەم راسپاردانە کە گەلالە کراون و لیژنەکە سبەی دەیخەنە بەردەستی سودانی و پەسەند دەکرێ بریتیە لەمانە،هەر زەوی و زارێک کێشەی لەسەرنیە راستەخۆ جووتیارانی کورد دەتوانن ئیشی تیابکەن و ئەوەشی کێشەی لەسەرە یاسای گەڕاندنەوەی ماڵ و موڵک ( هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی مەجلیسی قیادە سەورەی هەڵوەشاوە) لەچەند رۆژی داهاتوودا دەچێتە بواری جێبەجێ کردنەوە و رێنمایی بۆ دەرئەچێت و بەپێی ئەو یاسایە چارەسەر دەکرێ.هێزەکانی سوپا لەو ناوچانە دوور دەخرێنەوەو هێزەکانی سەربە وەزارەتی ناوخۆ لەوانە هێزەکانی بەرەنگاربونەوەی ئاژاوەگێری (شرطة مكافحة الشغب) شوێنیان دەگرنەوە.

هێمای بەوەشکرد،ئەو سەربازانەی بەشێوەیەکی توندوتیژ هەڵسوکەوتیان کردو پەلاماری جووتیارانیان دا رووبەروی سزای توندی سەربازی دەکرێنەوەو ئێستا راگیراون و دەستبەسەرن.

ک