زایەڵە-وەزیری دارایی هەرێم رایدەگەیەنێت، كێشەی تەموویل و تەرخان چارەسەركرا و بڕیاردرا كە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لە ساڵی 2025 بەبێ كێشە مانگانە لە كاتی خۆی خەرجبكرێت. 

بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی دارایی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، رۆژی سێشەممە ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابوری پێشوازیكرد لە ستیڤ بیتنەر كونسوڵی گشتیی ئەمریكا لە هەرێمی كوردستان و وەفدێكی یاوەری.                          

لەدیدارەكەدا جەخت لەسەر هەماهەنگی و بەرەوپێشچوونی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا كرایەوە و هەردوولا هاوڕابوون لەسەر چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و حكومەتی عێراق لەرێگای گفتوگۆ و دانوستانەوە.                                        

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، لە بەشێكی كۆبوونەوەكەدا وەزیری دارایی كورتەیەكی لەسەر دوایین رێككەوتنی نێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی عێراق لەسەر پرسی مووچە خستەڕوو، دوای ئەنجامدانی گفتوگۆیەكی چڕوپڕ و كۆبوونەوەی نێوان وەفدەكان لە هەولێر و بەغداد دواجار لیستی مووچەی هەرێمی كوردستان پەسەندكرا و كێشەی تەموویل و تەرخان چارەسەركرا و بڕیاردرا كە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لەساڵی 2025دا بەبێ كێشە مانگانە لەكاتی خۆی خەرجبكرێت. 

ک