زایەڵە - لە وتووێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە ،د، ڕەغد ڕەفعە مامۆستای زانکۆ ڕایگەند،دادگای فیدڕاڵی له‌سه‌ر سكاڵای سه‌رۆك كۆمار چه‌ند بڕیارێكی ده‌ركردبه‌پێویستی ده‌زانین به‌چه‌ند خاڵێك ئه‌م بڕیاره رونبكه‌ینه‌وه.
یه‌كه‌م، حكومه‌تی هه‌رێم هه‌ر له‌ناو هۆڵی دادگای فیدڕاڵی دژی ته‌وتینی مووچه بووه وتا ئێستاش هه‌ر به‌رده‌وامه. به‌ڵام له‌مه‌ودوا ته‌نها ملكه‌چكردن به‌سه‌ركزیه‌وه بۆ ده‌مێنێته‌وه به‌رامبه‌ر بڕیاری ته‌ویتن،حكومه‌تی هه‌رێم هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه داوای كردوه پاره‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران وه‌كو پێشوو به‌گوش وفه‌رده له‌لایه‌ن عێڕاقه‌وه پێیبدرێت ودواتر خۆی به‌ئاره‌زوی خۆی دابه‌شی بكات به‌سه‌ر مووچه‌خۆران به (50) یان (60) رۆژ جارێك ویان هه‌ر نه‌یدات وه‌كو سێ مانگی كۆتایی ساڵی 2023 ومانگی كۆتایی ساڵی 2024. به‌ڵام بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدڕاڵی پارساڵ له‌سه‌ر هه‌ردوو حكومه‌تی هه‌رێم وعێراقی كردوه كه‌ده‌بێ مووچه‌ی هه‌رێم به‌شێوه‌یه‌كی مه‌ركه‌زی بێت وهاوتای عێڕاق بێت ولیستی مووچه‌خۆرانیش پاك بكرێته‌وه وته‌وتینیش یه‌كه‌مجار له‌بانكه‌فیدڕالیه‌كانه بێ ودواتریش ئاساییه مووچه‌كه دابه‌ش بكرێت له‌بانكه ئه‌هلیه‌كان یان ته‌نانه‌ت نوسینگه‌ی حه‌واڵه‌ش.
وتیشی،بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مڕۆی دادگای فیدڕاڵیش هه‌مان ناوه‌ڕۆكی بڕیاره‌كه‌ی پێشووه وبه‌ڵكو ئه‌مجاره ووشه‌ی (تنفيذ) جێبه‌جێكردنی پرۆسه‌ی ته‌وتینیشی زیاد كردوه. به‌ڵام خۆشبه‌ختانه كاری به داوای سه‌رۆك كۆمار نه‌كردوه كه‌داوا ده‌كات سیسته‌می هه‌ژماری منی حكومه‌تی هه‌رێم كاری پێبكرێ كاتێك داوای كردوه (وذلك وفقا للأنظمة المعمول بها في الإقليم). ئه‌وه جگه له‌وه‌ی له‌سێ داوای سكاڵاكه‌ی، سێ داوایانی ره‌تكردۆته‌وه.
ڕونیشیکردەوە،به‌ڵام بۆچی میدیا ومیدیاكاره سێبه‌ره‌كانی ده‌سه‌ڵات ئه‌و ده‌سكه‌وته گه‌وره‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم ده‌كه‌نه سه‌ركه‌وتنی پارتی وبارزانی وشكستی ته‌وتین وه‌سفی ده‌كه‌ن،بێگومان وه‌ڵامه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕیته‌وه بۆ سروشتی پارتی به‌وه‌ی له‌هه‌رچی كه‌یس وبابه‌تێك شكستی هێنابێ، بێ شه‌رمانه ئه‌و شكسته ده‌شارنه‌وه به‌وه‌ی له‌میدیاكانیان به‌سه‌ركه‌وتنی گه‌وره له‌قه‌ڵه‌می بده‌ن. نمونه‌ش زۆرن بۆ ئه‌و جۆره مامه‌ڵه‌یه‌ی پارتی. بۆ نمونه (سه‌ركه‌وتنی ریفراندۆم، سه‌ركه‌وتنی ته‌سلیمكردنه‌وه‌ی نه‌وت وگاز به‌عێڕاق، سه‌ركه‌وتنی ته‌سلیمكردنه‌وه‌ی شه‌نگال وهتد،دووه‌م،سه‌باره‌ت به‌بریاری دادگا بۆ ته‌نسیقی نێوان وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم وبه‌غدا بۆ جێبه‌جێكردنی پرۆسه‌كه، بڕیارێكی ئاسایی و واقعیه؛ چونكه هه‌ر ده‌بێ وه‌زاره‌تی دارایی عێڕاق هه‌رچی زانیاری فه‌رمانبه‌رانه به‌گواستنه‌وه وسه‌رموچه وپله‌به‌رزكردنه‌وه وخانه‌نشین وهه‌موو جۆره مۆڵه‌ته‌كان وهتد له‌وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم وه‌ربگرێت. ئه‌وه هیچ به‌مانای ئه‌وه نایه‌ت كه‌بانكه‌كانی هه‌ژماری من فه‌رز بكرێ له‌سه‌ر مووچه‌خۆران به‌تایبه‌ت كاتێك له‌خودی بڕیاره‌كه هاتوه مووچه‌خۆران ئازادن له‌هه‌ڵبژاردنی هه‌ر بانكێك كه‌متمانه‌ی هه‌بێ له‌لایه‌ن بانكی ناوه‌ندی عێڕاق وئه‌گه‌ر راستیش بڵێین: ئه‌وا بێگومان بانكه‌كانی هه‌ژماری من هاتونه‌ته ناو پرۆسه‌ی ته‌وتین نه‌ك پێچه‌وانه‌كه‌ی.
هێما بەوەشکرد،سێیه‌م، من چه‌ند پرسیارێك ده‌كه‌م به‌خێرایی وئه‌گه‌ر بڕیاره‌كانیان له‌ده‌ست حكومه‌تی هه‌رێم بێت ئه‌وا منیش له‌گه‌ڵ میدیا سێبه‌ره‌كانی ده‌سه‌ڵات ده‌ڵێم به‌ڵێ هه‌ژماری من سه‌ركه‌وت وئه‌گه‌ریش پیچه‌وانه بوو ئه‌وا بێگومان هیچیان له‌ده‌ست خۆیان نه‌ماوه و‌ئێستا سه‌رۆكی حكومه‌ته‌كه‌یان نه‌ك مدیر عام به‌ڵكو كاری مدیری حسابات ده‌كات، ده‌توانن ناو وژماره‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم به‌سه‌ربازی وئه‌منیه‌وه‌ش نه‌نێرن بۆ به‌غدا؟ كه پێشتر ده‌یانگوت ئه‌و ژماره وناوانه په‌یوه‌سته به‌ئه‌منی قه‌ومی ونایده‌ین، بڕیاری پله‌به‌رزكردنه‌وه وسه‌رمووچه له‌ده‌ست ده‌سه‌ڵاتانی هه‌رێم ماوه، ده‌توانن یه‌ك كارگوزاریش به‌بێ بڕیاری به‌غدا دابمه‌زرێنن، ده‌توانن ده‌رماڵه‌كان زیاد وكه‌م بكه‌ن، ده‌توانن گواستنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌ر ئه‌نجامده‌ن،ده‌توانن ناونیشانی وه‌زیفی زیاد وكه‌م بكه‌ن، ده‌توانن مووچه‌ی خانه‌نشینان كه‌م بكه‌نه‌وه وه‌كو پێش بڕیاره‌كه‌ی ته‌وتین كه ده ساڵ زوڵمیان لێ‌كردن وقڕێژه مووچه‌یه‌كیان ده‌دانێ؟
ک