زایەڵە- فازڵ نەبی، بریکاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق دەربارەی بڕیارەکەی دوێنێی دادگای فیدراڵی سەبارەت بە سکاڵاکەی سەرۆک کۆمار ڕایگەیاند، بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی داننانە بە هەژماری مندا.

ڕاشیگەیاند، هەژماری من هیچ بەربەستێکی لەبەردەمدا نییە، عێراق دەمێکە چارەسەی هەژماری من و تەوتینی کردووە و بە هەژماری من رازی بووە، هاوکات بەپێی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی هەژماری من تەوتینە.

بریکاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق گوتیشی "ئەگەر مووچەخۆران خۆیان لە هەژماری من تۆمار نەکەن، رەنگە کێشە بۆ مووچەکانیان دروستببێت".

ئاشکراشیکرد، ئەگەر حکومەتی هەرێم داهاتی ناوخۆ لە کاتی خۆیدا بنێرێت و کێشەی بۆ دروست نەبێت، ئەوا مووچەی مانگی دوو لەکاتی خۆیدا دەدرێت و دواناکەوێت.

ک