زایەڵە-د. نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بۆزایەڵە رایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەنتەری نێودەوڵەتی بازرگانی لە سلێمانی بە ئامادەبوونی عەلی عەلاق پارێزگاری بانكی ناوەندی عیراق دەكرێتەوە.
وتیشی، ماوەی دوو ساڵە هەوڵدەدرێت ئەو سەنتەرە لە سلێمانی بكرێتەوە، كە وەك بازاڕێكی دراوی پێشكەوتووە.
ئاماژەی بەوەشكرد، لقی بەشێك لە بانكەكان لەو سەنتەردا دەكرێتەوە هەموو جۆر مامەڵەیەكی دراوی تیادا ئەنجامدەدرێت هاوشێوەی بازاڕی دراوەكەی سلێمانی.
د. نەرمین راشیگەیاند، لەو سەنتەرە لقی بانكەكانی رەشید و رافیدەین ناكرێتەوە، هەرچەندە ئەوان زۆریش هەوڵیانداوە ئەو دوو بانكەش لقەكانیان بكەنەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا حكومەتی هەرێم موڵەتی پێنەداون بۆ كردنەوەی لقەكانیان.