زایەڵە - پارێزگاری بانكی ناوەندیی عێراق رایدەگەیەنێت، لە سەرانسەری عێراق زۆرترین ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە سلێمانییە، هاوكات دڵنیایی دەدات و دەڵێت، "پارەی نەختینەیی لە عێراقدا هەیە و نەتوانراوە وەبەرهێنانی تێدابكرێت".

عەلی عەلاق، پارێزگاری بانكی ناوەندیی عێراق لە رێوڕەسمی كردنەوەی ناوەندی دارایی و بازرگانی لە سلێمانی رایگەیاند، سوپاس بۆ هەموو ئەوانەی هاوكاربوون لە كردنەوەی ئەم ناوەندە و لە ئێستادا لە عێراق پارەیەكی نەختینەیی زۆر كراوەتە بانكەكانەوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، لە هەرێمی كوردستان دەرفەتی وەبەرهێنانی زۆر هەیە و پێویستمان بە هاوبەشی و هاوكاری هەیە و ئەو گرفتانەی لەبەردەم سێكتەری بانكیدا هەبوون توانراوە چارەسەربكرێن.

عەلی عەلاق جەختیكردەوە و وتیشی، "لە سەرانسەری عێراق زۆرترین ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە سلێمانییە و كردنەوەی ئەو بانكە كاریگەریی ئەرێنی لە مامەڵە داراییەكاندا دەبێت".

ک