زایەڵە - لێپرسراوی لقی سلێمانی سەندیکای ڕۆژنامەنوسانی کوردستان ئاشکرایدەکات،  بۆ سێیەم جار بە هەماهەنگی دەزگای میدیای جام کوردی خولێک بۆ ڕۆژنامەنووسان دەکەینەوە.

کاروان ئەنوەر لێپرسراوی لقی سلێمانی سەندیکای ڕۆژنامەنوسانی کوردستان لە وتووێژێکی تایبەتدا لەگەڵ پەیامنێری دەزگای میدیایی زایەڵە ڕایگەیاند، بۆ سێیەمین جار لقی سلێمانی سەندیکای ڕۆژنامەنوسانی کوردستان، لەگەڵ دەزگای میدیایی جام کوردی خول یاخود گەشتی ڕۆژنامەوانی ئەنجام دەدات، خولی یەکەم لەگەڵ سەرنوسەرەکانی ناوچەی سلێمانی بوو سەرنوسەری بڵاوکراوە کاغەزیەکان بوون، خولی دووەم دووبەش بوو، بەشێکی لە سلێمانی  و بەشێکی لە کۆماری ئیسلامی ئێران بوو، بۆ ئەو ڕۆژنامەنوسانە بوو کە لە دەزگا و کەناڵەکان کاریان دەکرد.

ناوبراو وتیشی، ئێستا خولی سێیەممان هەیە، ئەویش بەهەمان شێوە دووبەشە، بەشێکی لە سلێمانی دەبێت، بەشێکی لە کۆماری ئیسلامی ئێران دەبێت، ئەمجارە بۆ ئەو ڕۆژنامەنوسانەیە کە لە کەناڵێکی دیاریکراو کارناکەن و خولیایی ڕۆژنامەنوسیان هەیە، ئەیانەوێ ببن بەڕۆژنامەنووس، زیاتر نەوەیەکی گەنجن، ئەوەی لێرەیە لەخولەکە 5بۆ6 ڕۆژی لە سلێمانی دەبێت، دوو مامۆستا لە زانکۆکانی تارانەوە دێن، لێرە وانە دەڵێنەوە، بەشی دووەمی ئەکەوێتە دوای مانگی ڕەمەزان و جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز، لەیەکێک لەشارەکانی ئێران یاخود لەدەزگاکانی ناو ئێران ،هاوکات سەرکەوتووەکانی خولەکە ،ئەوانەی کە لە ئێستادا بەشداری خولەکەن ناچنە ئەوێ، بۆ لەبەرئەوەی تەنها سەرکەوتووەکان ئەڕۆینە ئێران.

کاروان ئەنوەر باسی لەوەشکرد، نزیکەی 160 کەس ناویان نوسی بوو بۆئەم خولە، ئێمە ئەتوانین نزیکەی 45 خوێندکار وەربگرین، خولێکی زۆرباش ئەبێ، نزیکەی 45 کەس ڕۆژی شەممە 22 ی مانگ یەکەم ڕۆژی خولەکە ئەبێت، بۆ 28ی مانگ خولەکە تەواو دەبێت، لەم سەروبەندەیا ئەو مادانەی کە ئەوترێنەوە  ڕۆژنامەنوسی لە میدیایی ئەلیکترۆنی بابەتێکی تێرۆتەسەل و گرنگ دەبێت، هەم لێرە، هەمیش لە کۆماری ئیسلامی ئێران چەند فێرخوازێک شارەزایی ئەم بوارە بێت، سەرکەوتوو ئەبن.

هێمای بەوەشکرد، سەرکەوتووان دوای تەواوکردنی خولەکە لە سلێمانی و لە یەکێک لە شارەکانی  ئێران ،سەرکەوتوان بڕوانامەیەکی بڕواپێکراویان پێدەدرێت، ئەو بڕوانامەیەی کە نیشانەی سەرکەوتووی بەشداری کردنی خولەکەو سەرکەوتنێتی لەو خولەدا، هیوادارم ئەوانەی کەئەم خولە ئەبینن بتوانن وەک خولی پێشوو جێگە پەنجەیان لەمیدیایی کوردی دیاربێت،بتوانن شوێنێک بگرنەوە کە بە ئەکادیمی فێربوون و بە پراکتیک فێربوون، هەرلەخۆیان بێت،خولی پێشوو کۆمەڵێک خەڵکی زۆر پێگەیشتوون،هیوادارم خولی ئێستاش بەوشێوەیە بێت،کەوەک ئەوەی لەخولی دووەم جێبەجێمان کرد.

کاروان ئەنوەر ئەوەشی باس کرد کە سوپاس و پێزانینمان هەیە بۆ دەزگای میدیایی جام کوردی، کە تێچووی سەرجەم بابەتەکان ئەگرێتە ئەستۆی خۆی، ئەمەش ئەرکێکی قورسە کە کۆماری ئیسلامی ئێران لێرەو لەوێ ئەو جۆرە جوڵانە بکاتەوە، بەداخەوە ڕۆژنامەنوسی کورد لای ئێمە بە دەگمەن دەرەوەی وڵات بەجێدەهێڵێت وخولی لەدەرەوە بۆ دەکرێتەوە، ئەوەش ئێمە کردوومانە بەسوپاسەوە دەزگای جام کورد لەسەر ئەرک و تێچووی کۆماری ئیسلامی ئێران دەکرێت.

ک