زایەڵە - قوباد تاڵەبانى، جێگرى سەرۆک وەزیرانى هەرێمی کوردستان: لیستى مووچە ناڕێک بوو، ڕێکمان خست و بەپێى بایۆمەترى ناردمان، کێشە هەبوو لە ناو و پێکهاتەى بەڕێوەبەرایەتیەکان بەراورد بە بەغداد، گونجاندمان.
کارمان کرد بۆ رێکخستنى لیستى مووچە بەپێى ئەو سیستمەى لە بەغداد هەیە و ڕەوانەمان کرد.
وەک دەزانن مەلەسەى هەناردەى نەوت، بە چەند شێوەیەک یەکلابووەتەوە، بەوەش ئەو کێشە و بیانووانەى هەبوون، نەماون.
ئەو لیستەى مانگى یەک کە نێردرا پەسەندکراوە و رێککەوتن کراوە کە بۆ هەموو ساڵەکە ئەو بڕە پارەیە تەمویل بکرێت.
کێشە جەوهەرییەکان کە پەیوەندییان بە مووچە و بودجەوە هەبوو بۆ ئەم ماوەیە چارەسەر بوون
ئەو ئیرادەیەى ئێستا لەلاى حکومەتى هەرێم و حکومەتى ناوەند هەیە بۆ چارەسەرى گرفتى مووچە و کێشە داراییەکان بەهێزە.
گفتوگۆکان جددین و هەوڵەکانیش بۆ چارەسەر هەم سیاسین و هەم تەکنیکین.
ئەمجارە هەوڵدراوە بەتایبەت لە حکومەتى هەرێمەوە، هیچ بیانوویەک نەهێڵین لەبەردەم ناردنى شایستە داراییەکانى هەرێم
ک

11 کاتژمێر لەمەوبەر