زایەڵە-پێشەوا ئەحمەد ئاشکرایکرد، کاڵا ئێرانیەکان ئەتوانن لەبازاڕەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان بەباشی جێگەی خۆیان بکەنەوە.

لە وتووێژێکی تایبەتدالەگەڵ پەیامنێری زایەڵە پێشەوا ئەحمەد سەرۆکی پێشووی ژووری بازرگانی هەڵەبجە ڕایگەیاند، لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران سنورێکی زۆرمان هەیە وەکو هەرێمی کوردستان، زەوق و سەلیقەی بەکاربەر، یەکێک لە پایەکانی بازاڕکردن بەکاربەرە. یەکێکیشیان بەرهەم هێنەرە، سەلیقەی لەگەڵ کاڵای ئێرانی هەیە، وە کاڵا ئێرانیەکان ئەتوانن لە نێوبازاڕەکانی هەرێمی کوردستان و عێراقدا بەباشی جێگەی خۆیان بکەنەوە، تەنها کێشەی کاڵای ئێرانی بەبەراورد بەکاڵای وڵاتانی تر نمرەکەی کەمترە، ئەگەرنا وەکو تام و جۆری کاڵاکە لەگەڵ سەلیقەی خەڵکی هەرێمی کوردستان و عێراق ئەگونجێ.

وتیشی، زۆرێک لە کۆمپانیا گەورەکانی ئێرانی کاتێک ئەو بابەتەی تا ئەندازەیەک زۆرباش چارەسەرکردووە، بەڵام  هەندێکیان تائێستا جێگەی داخە کە ماوەتەوە، پاشانیش کۆماری ئیسلامی ئێران بەهۆی ئەوەی یەکێکە لەو وڵاتانەی کە خۆژێنە بەمانای ژێرخانی ئابوری خۆی، خۆی دابینی دەکات، زۆر بەسود دەبێت بۆ ئێمە کە لە سەرەتای ئەم بابەتەین کە بتوانین ژێرخانی ئابوری خۆمان بەهێز بکەین وەبتوانین لە وڵاتێکی بەکاربەرەوە ببین بە وڵاتێکی بەرهەم هێن، هەرێمی کوردستان بەداخەوە زۆربەی کاڵاکانی لە ئێستا وڵاتێکی بەکاربەرە، هەر  شتی بۆ دێت، ناتوانێت شت بنێرێت.

باسی لەوەشکرد، ئێمە ئەتوانین سود لە ئەزمونەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران ببینین، لەبەرئەوە ناتوانین بڵێین یەکێکە لەهەرە وڵاتە گرنگەکان بۆ هەرێمی کوردستان و عێراق و بازاڕەکە، کە بتوانرێت زۆر سودی لێوەربگیرێت، بتوانرێت بەشێوەیەکی  باش  وە هەماهەنگی باشتر بەهۆی بونی هەندێک گرفت و کێشە هەبووە لە ئێراندا بتوانرێ چارەسەر بکرێت، یەکێک لە کێشەکان کێشەی گواستنەوە و حەواڵەکردنی پارەیە، هەروەها ناسەقامگیری بەتایبەت دراوی تمەن بەهۆی ئەو حاڵەتانەی کە لە کۆماری ئیسلامی ئێران هەیە، بەڵام دواجار ئەمانە جێگەی چارەسەرن، ئەتوانرێ ئیشی باش بکرێ، کادری شارەزای باش لە ئێران هەیە ئەتوانرێ لەوێ سودی لێوەربگیرێ، هەموو ئەمانە ئەتوانرێ لەبەرگێکی تردا باشتر بکرێت.

سەرۆکی پێشووی ژووری بازرگانی هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو، ئەوەندەی تائێستا ئەزموونی 5 ساڵی ڕابردووم هەیە، لە یەک تێنەگەیشن هەیە لە نێوان بەرهەم هێنەرەکانی کوماری ئیسلامی ئێران و هەرێمی کوردستان و ئەم دام و دەزگا پەیوەستەکانیش کە ئەگەر ژوورەکانی بازرگانی یان هەر دەزگایەکی تر  بێت، تەنانەت وەزارەتی کشتوکاڵ، هەتا کونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران وەکو پێویست  نەیانتوانیوە چارەسەری ئەو بابەتە بکەن، بەڵێ هەوڵێ هەیە، زیاتر کۆبونەوەکان تەشریفاتییە، لە قۆناغی تەشریفاتی بێتە قۆناغی کرداری. کاربکرێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، بەچەند نمونەیەک  چارەەربکرێت، پێم وایە ئەتوانرێ ئەو ئاڵوگۆڕە بازرگانیەی نێوان هەردوو لا زۆر زیاتر بکرێت.

ک