زایەڵە - وەزارەتی نەوتی عێراق ئاشكرای دەكات، ڕێکارەکانی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی بەرهەمهێنراو لە هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی بەندەری جەیهانەوە تەواو بوون.
وەزارەتی نەوتی عێراق بڵاوی كردەوە :وەزارەتی نەوتی فیدراڵی دووپاتی دەکاتەوە کە ڕێکارەکانی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی بەرهەمهێنراو لە هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی بەندەری جەیهانەوە تەواو بوون.
ئاماژەی بەوەش داوە: "بەپێی ئەو میکانیزمانەی لە یاسای بودجە و هەموارکردنەوەیدا هاتووە، هەروەها لە چوارچێوەی ئەو سەقفی بەرهەمهێنانەی کە بۆ عێراق لە ئۆپێک دانراوە، نەوتی هەرێمی كوردستان هەناردە دەكرێتەوە.
وەزارەتی نەوت، جەختی كردووەتەوە، دەبێـت کێڵگەکان بۆ کۆمپانیای بە بازاڕکردنی نەوت بۆ دەستپێکردنی هەناردەکردن لەڕێگەی بۆری عێراق - تورکیا و بەندەری جەیهان بەپێی گرێبەستی واژۆکراو لەگەڵ کۆمپانیا پاڵێوراوەکان ئامادە بكرێن.
ک