زایەڵە-کۆمەڵەی پێشەسازیی نەوتی کوردستان (ئەپیكۆر) ڕایگهیاند، ئامادەن بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی بۆری عێراق-تورکیاوە، دوای ئەوەی ڕێککەوتنێک کە گرێبەستی کارکردنی ئەوان لەبەرچاو بگیرێت.
کۆمەڵەی پێشەسازیی نەوتی کوردستان (ئەپیكۆر) له پهیامێكدا له ههژماری تایبهتی خۆی له تۆڕی كۆمهڵایهتی "X" نوسیویهتی، "وەک چەندین جار ڕامانگەیاندوە، کۆمپانیاکانی ئەندامی ئەپیکور ئامادەن بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی بۆری عێراق-تورکیاوە، دوای ئەوەی ڕێککەوتنێک دەکرێت كه گرێبەستی کارکردنی ئەوان لەبەرچاو بگیرێت".
ئاماژهی بهوهشكردوه، "ئێمە بەدوای ڕێکەوتنی فرۆشتن و نوسراودا دەگەڕێین، لەگەڵ حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان، کە شەفافیەت و گەرەنتی پارەدان دابین بکات بەبێ دەستوەردانی سیاسی".
ئهوهشی خستوهتهڕو، "ئێمە هاوڕاین لەگەڵ لێدوانەکەی محهمهد شیاع سودانی، کە خێراکردنی هەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی ITP دەبێتە هۆی بههێزكردنی ئابوری عێراق".
ک