زایەڵە - سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکردووە، لیستی مووچەی مانگی شوبات ئامادەیە و بۆ بەغدا دەنێردرێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە 23ی شوباتی 2025، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیاند، "لیستی مووچەی مانگی شوبات، لەڕێگەی سیستەمی (پەیرۆڵ) بەتەواوی ئامادەیە و هیچ کێشەیەکی نەماوە و بڕیارە ئەمڕۆ لیستی مووچەی شوبات ڕەوانەی بەغدا بکرێت".
ئاماژەی بەوەشکرد، "چاوەڕێ دەکرێت وردبینیی لیستەکە زۆر نەخایەنێت و بەهۆی هاتنی مانگی رەمەزان زوو مووچە بدرێت، هەروەها هیچ شاندێکی هەرێم ناچێتە بەغدا، بەڵکو تەنیا لیستی مووچە دەنێردرێت.
ک