زایەڵە - سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەڵەبجە جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە یەکێک لە گەورەترین کێشەکانی بەردەم ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکانی ئێران و هەرێمی کوردستان، پەیوەندی بە حکومەتی عێراق و ئەو مینەسەوە هەیە کە بۆ گۆڕینی دۆلار و دینار دیاریکراوە.
لە وتووێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە، تاهیر عێزەدین محەممەد سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەڵەبجە ڕایگەیاند، لە سەر بانگهێشتی فەرمی سەردانی پارێزگای کرماشان دەکەین، هێشتا تەوەری کۆبوونەوەکان نازانین، ئەوان قسەی خۆیان دەکەن و ئێمەش قسەی خۆمان دەکەین.
ناوبراو سەبارەت بە کێشە و گرفتەکانی بەردەم ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکانی ئێران و هەرێمی کوردستان وتی، یەکێک لە گەورەترین کێشەکان پەیوەندی بە حکومەتی عێراق و ئەو مینەسەوە هەیە کە بۆ گۆڕینی دۆلار و دینار دیاریکراوە، واتە بەغدا نایەوێت بەو شێوازە لە گەڵ ئێران پەیوەندی هەبێت کە هیچ جۆرە گۆڕینەوەی پارەیەکی لە گەڵ ئێراندا هەبێت، ئەوەی کە 100 دۆلار بە 132 هەزار دینار حسێب بکرێت. ئەگەر سەردانی تورکیا یان هەر وڵاتێکی دیکە بێت 100 دۆلار بە 132 هەزار دینار دەگۆڕێتەوە بەڵام بۆ ئێران وا نییە.
سەرۆکی ژووری بازرگانی هەڵەبجە باسی لەوەشکرد، بە هۆی گەمارۆکانەوە تێچووی مادە سەرەتاییەکانی کارگە و یەکە وەبەرهێنەرەکانی ئێرانیش بەرز بووەتەوە و ئەمەش تێچووی کاڵا و بەرهەمەکانی زیاتر کردووە کە هاوردەی هەرێمی کوردستان بکرێت.
تاهیر عێزەدین هێماشی بەوەکرد، هەرێمی کوردستان لە ڕووی هەندێک کاڵای وەک شیش و چیمەنتۆوە پێویستی بە ئێرانەوە نەماوە و لە ناوخۆدا بەرهەم دەهێندرێت.
ناوبراو هەروەها وتی کە بە درووستکردنی کارگە و یەکە وەبەرهێنەرەکان لە هەرێمی کوردستان، ڕێژەی ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکان لە گەڵ ئێران دادەبەزێت.
ک