زایەڵە- چوار شاخەوانی خەڵکی کوردستانی ئێران  بەهۆی رنووی بەفرەوە گیانیان لەدەستدا، سێ کەس بریندار بوون و سێ کەسی دیکە بێسەروشوێنن.


 ئەمڕۆ هەینی، دە هاووڵاتی خەڵکی سنووری شاری بانە لە پارێزگای کوردستان لە شاخەکانی دەوروبەری گوندی هەفتاشی بانە کەوتنە ژێر رنووی بەفر.

لە ئەنجامی رووداوەکە چوار کەس گیانیان لەدەستدا، سێ کەس بە برینداری لەژێر بەفرەکە دەرهێندران و 3 کەسەکەی دیکە بێسەروشوێنن.

 تیمەکانی فریاکەوتن و ژمارەیەکی زۆری هاووڵاتیان بەرەو شوێنی رووداوەکە چوون بۆ دۆزینەوەی سێ شاخەوانەکە. شاخەوانەکان دوو ژن و 8 پیاو بوون.

ک