زایەڵە - وەزارەتی نەوتی عێراق لە ڕاگەیەندراوێكدا بانگهێشتی کۆمپانیا بیانییە جیهانییەکانی سەر بە (ئەپیکور)ی کردووە کە گرێبەستیان لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پەرەپێدانی کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان هەیە، هەروەها وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانیش کە رۆژی سێشەممەی ئەم هەفتەیە 04-03-2025 لە بەغدا ئامادەبن.

  هەر سێ لایەن بە مەبەستی گفتوگۆکردن لەبارەی ئەو پرسانەی پەیوەندییان بە گرێبەستەکانەوە هەیە کۆدەبنەوە؛ کۆبوونەوەکەیان بە مەبەستی گەیشتنە بە لێکتێگەیشتنێک کە خزمەت بە پەرەپێدانی کێڵگە نەوتییەکان بکات بە باشترین شێواز و بە شێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندییە نیشتمانییەکان بکات.

 هەرچەندە وەزارەتی نەوتی عێراق رۆژی هەینی رایگەیاند، لە چەند کاژێرێکدا دەست بە هەناردەکردنەوەی نەوت دەکەن، بەڵام 8 کۆمپانیای بەرهەمهێنەری نەوت لە هەرێمی کوردستان رەتیانکردەوە نەوت هەناردەبکەن تاوەکو رێککەوتنێک نەکرێت بۆ پێدانی شایستە داراییەکانیان.

 ک