زایەڵە ــ ئەمین میرزازادە مەدالیای زێڕی کێشی 130 کیلۆگرامی بەدەستهێنا بە سەرکەوتن بەسەر نوێنەری تورکیادا.
ڕیزبەندیی و کۆتایی 6 کێشی پێشبڕکێی زۆرانبازی نێودەوڵەتی ڕیزبەندیی فیدراسیۆنی جیهانیی زۆرانبازی ئەمشەو لە شاری تیرانا بەڕێوەچوو و ئەمین میرزادە مەدالیای زێڕی بردەوە
لە بەشی 130 کیلۆگرامدا، ئەمین میرزازادە لە قۆناغی یەکەمدا بە ئەنجامی 4-0 لە هیکی نەبی ئیستۆنیای بردەوە.لە قۆناغی دووەمدا 3-1 لە مانتاس کۆنیستاتاسی بردەوە و گەیشتە قۆناغی پێش کۆتایی.
لەم قۆناغەدا، میرزازادە 3 ــ1 توانی شکست بە ڤونهاوجیانگ یاریزانی چینی بهێنێت و گەیشتە قۆناخی دوایین.
ناوبراو لە یاری کۆتاییدا بەسەر موحامت باکایری تورکی به ئەنجامی 3-1 سەرکەوت و مەدالیای زێڕی به دەستهێنا.