زایەڵە ـــ سەرۆکەکانی ژوورە بازرگانیەکانی پارێزگاکانی عێراق دراوسێی لەگەڵ کرماشان، له کاتێکدا ئارەزووی خۆیان بۆ فراوانکردنی بازرگانی لەگەڵ بازرگانانی ئێرانی دەربڕی، هەندێک کێشەیان خستەڕوو که ڕێگره له فراوانبوونی چالاکی و بازرگانی.
پارێزگای کرماشان زیاتر لە 371 کیلۆمەتر سنووری هاوبەشی هەیە لەگەڵ دوو بەشی کوردی و عەرەبی عێراق و لە درێژەی ئەوەشدا، دوو دەروازەی سنووریی و پێنج بازاڕچی فەرمی هەیە کە نزیکەی لەسەدا 40ی کۆی هەناردەکردنی ئێران بۆ وڵاتی دراوسێ ڕۆژئاوای لە ئەستۆدایە.
ئەگەرچی کۆی هەناردەی وڵاتی ئێران بۆ عێراق نزیکەی 12ملیار دۆلار دەخەمڵێندرێت، بەڵام نیوەی دەگەڕێتەوە بۆ هەناردەی غاز و کارەبا.
لەلایەکی دیکەوە عێراق ساڵانە نزیکەی 80 ملیار دۆلار هاوردە دەکات و ئەمەش توانای فراوانکردنی هەناردەکردن بۆ ئەم وڵاتە دەردەخات و بێگومان دەبێت ئاماژە بەوە بکرێت کە بازرگانانی ئێرانیش ڕکابەرێ وەکوو چین و تورکیایان لەسەر ئاستی هەرێمدا هەیە.
لە بارودۆخی ئێستای گەمارۆکانی سەر وڵاتی ئێران، فراوانکردنی هەناردەکردنی نانەوتی لەگەڵ دراوسێکاندا باشترین چارەسەرە، بە مەرجێک هەوڵێک لە ئارادا بێت بۆ لابردنی ئەو کێشانەی کە ڕووبەڕووی ئەم کەرتە دەبنەوە.
نزیکی زمانەوانی و کەلتووری هەرێمی کوردستانی عێراق لەگەڵ پارێزگای کرماشان یەکێکە لە باشترین سوودەکان بۆ هاندانی بازرگانانی عێراقی بۆ پەیوەندی کردن لەگەڵ لایەنی ئێرانی، بەڵام سەرەڕای ئامادەیی بازرگانانی عێراقی بۆ بازرگانی لەگەڵ ئێرانییەکاندا پێدەچێت کێشەگەلێک هەبێت کە ڕەنگە نائومێدیان بکات.
لە کۆتایی هەفتەی ڕابردوودا، لەکۆبوونەوەی سەرۆکی ژوورە بازرگانییەکانی پارێزگاکانی عێراقی هاوسنوور لەگەڵ پارێزگای کرماشان، چەند خاڵێک خرایە ڕوو، کە پێویستە بەرپرسانی پارێزگاکان بەوردی سەرنجی ئەم خاڵانە بدەن و کێشەکانی بازرگانی سنووری بەشێوەیەکی بنەڕەتی چارەسەر بکەن.
بۆ نموونە ئەحمەد عەلی محەمەد نوێنەری بازرگانانی گەرمیان و ئەندامی ژووری بازرگانی سلێمانی لە کۆبوونەوەکەدا گوتی: کاتێک بازرگانەکانمان دەیانەوێت سەفەر بکەن بۆ کرماشان لەسەر سنوور بڕی 250 دۆلاریان لێ وەردەگیرێت و مشتومڕەکە ئەوەیە کە ئەو پارە بۆ گرەنتی نەفرۆشتنی ئۆتۆمبێلە لە ئێراندا.
ناوبراو وتیشی: ئەم بابەتە لە کاتی گەشتکردن بۆ هیچ وڵاتێک، جگە لە ئێران ڕوو نادات، لێرەدا دەبێت بپرسین ئەگەر ئۆتۆمبێلێک نرخی 100 هەزار دۆلارە، ئەگەر کەسێک بیەوێت بیفرۆشێت، ئایا نیگەرانی 250 دۆلارە؟
ناوبراو هەروەها گلەیی لە بارودۆخی سنووری پەرویزخان لە کرماشان کرد و گوتی: بەداخەوە سوکایەتی و ستەمی زۆر لەسەر ئەم سنوورە بەرامبەر بە بازرگانان و شۆفێرانی عێراقی دەکرێت و ئێمە وێنەکانمان داوەتە لایەنی ئێرانی کە هیوادارین ڕێکبخرێت.
نوێنەری بازرگانانی گەرمیان و سلێمانی، سەبارەت بە ناوچەی ئازادی قەسرشیرین گوتی: نرخی زەوی لەوێ زۆر بەرزبووەتەوە بۆ نموونە نرخی یەک هێکتار زەوی بە 600 هەزار دۆلار دانراوە، لە کاتێکدا ئێمە پێمانوایە ئەگەر ناوچەی ئازادی قەسرشیرین بیەوێت گەشە بکات دەبێت نموونەی دوبەی بگرێتەبەر چونکە ئەگەر سەرماێەگوزارێک بیەوێت بینایەک دروست بکات، تەنانەت ئەگەر لەوێش بڕوات ناتوانێت ئەو بینایە لەگەڵ خۆیدا بەرێ.
لە درێژەدا محەمەد سامی ئەلتەمیمی سەرۆکی ژووری بازرگانی پارێزگای دیالە لە عێراق، کەرتی تایبەتی ناڕێکخراوەیی لە ئێراندا و هەروەها هەناردەی کاڵای کوالیتی نزم وەک هەبوونی کیشە دانا و گوتی: ئەم بابەتە کاریگەری نەرێنی لەسەر ناوبانگی کوماری ئسیلامی لە هەناردەی کاڵای خاوەن کوالیتی بەرز دادەنێت و پێویسە ڕێگری لێ بکرێت.
ناوبراو ئاماژەی بەوەدا کە هەندێک مارکی ئێرانی کوالیتی بەرز لە فرۆشگاکانی عێراقدا هەن و گوتی: ناوی هەندێک لەو مارکانە وەکوو مارکی "تۆیۆتا"یە بۆ ئێمەی عێراقی، بەڵام دەبێت ئاگاداری ئەوە بین کە بە هەناردەکردنی کەلوپەلی کوالیتی نزم سووکایەتی بە هاووڵاتیانی عێراقی نەکرێت.
تاهر عزەدین محەمەد سەرۆکی ژووری بازرگانی هەڵەبجە لە کۆبوونەوەکەدا گوتی: هەڵەبجە 70 ساڵ لەمەوپێش ناوەندی بازرگانی عێراق بووە لەگەڵ کرماشاندا، بەڵام بەداخەوە ئێستا هیچ سنوورێکی چالاک لە نێوان هەڵەبجە و نێراندا بوونی نییە.
عزەدین محەمەد داوای دامەزراندنی سنووری "سازان" دەکات و دەڵێت: دروستکردنی پرد و ڕێگاوبان بۆ ئەم سنوورە لە لایەن عێراقەوە بە پێمانکارەکان سپێردراوە، بەڵام بەداخەوە بۆچوونی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ ئەم سنوورە هەمان تێڕوانینی 37 ساڵ لەمەوبەرە، لەکاتێکدا ئێستا ئاسایش لەسەر سنوورەکە بەتەواوی بوونی هەیە.
ناوبراو بە ئاماژە بۆ بازاڕی 46 ملیۆنی عێراق وتی: بازاڕی هەرێمی کوردستان بەتەنیا نزیکەی حەوت ملیۆن کەسە و لەکاتێکدا کۆماری ئیسلامی ئێران لە ژێر گەمارۆدایە دەبێت گرنگی زیاتر بە سنووری "سازان" بدات.
ناوبراو جەختی کردەوە: تەنانەت ئەگەر سنووری "سازان" پەنجەرەیەکی بچووک بێت بۆ ئێران بۆ تێپەڕاندنی بارۆدۆخی بایکۆتەکان باشترە ئەوەیە گرنگی پێبدات.
سنووری "سازان" هاوسنوورە لەگەڵ ناوچەی باینگان لە شاری پاوە و 150 کیلۆمەتر لە باکوری ڕۆژئاوای کرماشان دوورە.
سەرۆکی ژووری بازرگانی هەڵەبجه ئاماژەی بەوەدا که حکومەتی ئێران له بازاڕەکانی عێراقدا ڕکابەرگەلێک وەکوو چین و تورکیای هەیه و ئەگەر دەیەێت گەشە بە هەناردەکردنی بدات، دەبێت کێشەی سنوورەکان کەم بکاتەوە.
جیاوازی نرخی دیناری عێراقی لە ئێران و وڵاتانی دیکە بابەتێکی تر بوو کە ناوبراو ئاماژەی پێکرد و گوتی: چالاکوانانی بازرگانی بەدوای بەرژەوەندییەکانی خۆیاندا دەگەڕێن و ئەگەر ڕازی نەبن دەچنە شوێنێکی تر، لەکاتێکدا لە بازرگانیدا ئەوەی کە لە هەموو شتێک زیاتر پێویستە، ڕێزگرتنە.
عزەدین محەمەد لە درێژەی قسەکانیدا وتی: بەداخەوە بازرگانان و گەشتیارانی عێراقی کە بە ئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆیان دێنە ئێران ناتوانن بەنزین وەربگرن و داوای کارتی سووتەمەنییان لێدەکەن و ئۆتۆمبێلەکەش بە ئاو کار ناکات! وێڕای ئەوەش دەبێت ئەوە لەبەرچاو بگرن کە ئۆتۆمبیلی عێراقی بەدوای فرۆشتنی بەنزیندا نییە.
له کۆتایی کۆبوونەوەکەدا مەنووچێهری حەبیبی پارێزگاری کرماشان، بە مەبەستی کەمکردنەوەی کێشەکانی بازرگانی سنوو، دەسەڵاتەکانی خۆی به ژووری بازرگانی سپارد و گوتی: سەرجەم گرێبەستەکانی ژووری بازرگانی کرماشان لەگەڵ لایەنی عێراقی له لایەن خۆمەوە پەسەند دەکەم و هیوادارین ئەم پێدانی دەسەڵاته بتوانێت کێشەکانی سنووری کرماشان کەم بکاتەوە.
سەرەڕای ئەوە، دیارە ئەگەر بمانەوێت بەباشی توانای سنوورەکانی پارێزگای کرماشان بەکار بهێنین بۆ فراوانکردنی هەناردەکردن، پێویستە بۆچوونە ئەمنییە تەقلیدییەکان لەسەر ئەو سنوورە لاببەین و قبوڵی ئەوە بکەین کە شەڕ کۆتایی هاتووە و سەردەمێکی نوێی لە پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات دەستیپێکردووە.
ناوبراو جەختی کردەوە: تەنانەت ئەگەر سنووری "سازان" پەنجەرەیەکی بچووک بێت بۆ ئێران بۆ تێپەڕاندنی بارۆدۆخی بایکۆتەکان باشترە ئەوەیە گرنگی پێبدات.
سنووری "سازان" هاوسنوورە لەگەڵ ناوچەی باینگان لە شاری پاوە و 150 کیلۆمەتر لە باکوری ڕۆژئاوای کرماشان دوورە.
سەرۆکی ژووری بازرگانی هەڵەبجه ئاماژەی بەوەدا که حکومەتی ئێران له بازاڕەکانی عێراقدا ڕکابەرگەلێک وەکوو چین و تورکیای هەیه و ئەگەر دەیەێت گەشە بە هەناردەکردنی بدات، دەبێت کێشەی سنوورەکان کەم بکاتەوە.
جیاوازی نرخی دیناری عێراقی لە ئێران و وڵاتانی دیکە بابەتێکی تر بوو کە ناوبراو ئاماژەی پێکرد و گوتی: چالاکوانانی بازرگانی بەدوای بەرژەوەندییەکانی خۆیاندا دەگەڕێن و ئەگەر ڕازی نەبن دەچنە شوێنێکی تر، لەکاتێکدا لە بازرگانیدا ئەوەی کە لە هەموو شتێک زیاتر پێویستە، ڕێزگرتنە.
عزەدین محەمەد لە درێژەی قسەکانیدا وتی: بەداخەوە بازرگانان و گەشتیارانی عێراقی کە بە ئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆیان دێنە ئێران ناتوانن بەنزین وەربگرن و داوای کارتی سووتەمەنییان لێدەکەن و ئۆتۆمبێلەکەش بە ئاو کار ناکات! وێڕای ئەوەش دەبێت ئەوە لەبەرچاو بگرن کە ئۆتۆمبیلی عێراقی بەدوای فرۆشتنی بەنزیندا نییە.
له کۆتایی کۆبوونەوەکەدا مەنووچێهری حەبیبی پارێزگاری کرماشان، بە مەبەستی کەمکردنەوەی کێشەکانی بازرگانی سەر سنوو، دەسەڵاتەکانی خۆی به ژووری بازرگانی سپارد و گوتی: سەرجەم گرێبەستەکانی ژووری بازرگانی کرماشان لەگەڵ لایەنی عێراقی له لایەن خۆمەوە پەسەند دەکەم و هیوادارین ئەم پێدانی دەسەڵاته بتوانێت کێشەکانی سنووری کرماشان دابەزێنێت