زایەڵە - لە ئاکامى وەرگەڕانى ئۆتۆمبێلێکى سەر بە بانکى ناوەندیى سوریا لەسەر رێگاى حومس-دیمەشق، ملیۆنەها لیرەى سورى لەسەر زەوى کەوتوون.
هاوڵاتییانى نیشتەجێى شوێنى رووداوەکە، دەستیان بە کۆکردنەوە و پاراستنى کردووە کە "مووچەى فەرمانبەران"ە، هێزە ئەمنییە ناوخۆییەکانیش بەشدارن.
بەپێى میدیا ناوخۆییەکان شۆفێرەکە سەلامەتە و، رووداوەکەش بەهۆى تەقینى یەکێک لە تایەکانیەوە بووە.
ک