زایەڵە - ڕۆژنامەی "وۆڵ ستریت جۆرناڵ"ـی ئەمەریکی،دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا فەرمانی جێبەجێکردن بۆ هەڵوەشاندنەوەی وەزارەتی پەروەردە دەر دەکات.

 دۆناڵد ترەمپ داوا لە لیندا مەکماهۆن، وەزیری پەروەردە دەکات بەپێی یاساکانی ئەمەریکا "هەموو هەنگاوێکی پێویست بگرێتە بەر بۆ داخستنی وەزارەتی پەروەردە".

وەزارەتی پەروەردەی ئەمەریکا هاندانێکی تا 25 هەزار دۆلاری پێشکەش بە زۆرینەی کارمەندەکانی ئەو وەزارەتە کردووە بۆ دەستلەکارکێشانەوە یان خانەنشین بوون، ماوەکەشیان تا ئێوارەی دووشەممەیە، ئەمەش دەچێتە چوارچێوەی کەم کردنەوەی هێزی کار.

ترەمپ ، دەیەوێت وەزارەتی پەروەردە هەڵبوەشێنێتەوە و بە "فێڵ" ناوی بردووە کە نەیتوانیوە قوتابیانی ئەمەریکی وەک پێویست پەروەردە بکات.

ک