زایەڵە - روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، شەڕ و پێکدادان لەنێوان چەکدارە عەلەوییەکان و هێزەکانی ئەحمەد شەرع لە شاری لازقییە روویدا و بەهۆیەوە 16 سەربازی سوپای سووریا کوژران.

روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاماژەی بەوەشکردووە، پێکدادانەکان بەشێوەیەک بووە بەشێک لە چەکداری عەلەوییەکان لە شاری لازقییە بۆسەیان بۆ هێزەکانی ئەحمەد شەرع داناوە.

باسی لەوەشکردووە، سەرجەم کوژراو و بریندارەکان لە هێزەکانی ئەحمەد شەرعن.

لە ئێستادا خۆپیشاندان دژی هێرشی چەکدارە عەلەوییەکان لە سووریا دەستیپێکردووە و لە پارێزگاکانی حمس و تەڕتوس قەدەغەی هاتوچۆ راگەیەندرا.

ک