زایەڵە - ڕوانگەی سووریا ئاماری شەڕ و ئاڵۆزییەکانی 24 کاتژمێری لە سووریا بڵاوکردەوە و دەڵێت؛لە ئاڵۆزییەکانی سووریا زیاتر لە 70 کەس کوژراون”.

روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ، ئەمڕۆ هەینی 7ـی ئازاری 2025 بڵاویکردەوە، لە دوێنێ شەوەوە ئاڵۆزی لە چەند ناوچەیەکی سووریا ڕوویداوە، و زیاتر 70 کەس لە پارێزگای لازقیە بەهۆی پێکدادانی نێوان هێزە ئەمنییەکان و گرووپە چەکدارییەکان کوژراون، و دەیان کەسیش برینداربون و چەندین کەسیش بە دیل گیراون.

هاوکات بەپێی بڵاوکراوەکە، شەوی رابردو تا بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی قەدەغەی هاتووچۆ لە پارێزگای لازقیە سەپێنراوە و بڕیارەکەش تا کاتژمێر (10:00)ـی ئەم بەیانییە درێژکراوەتەوە و لەو گەڕەکانەش قەدەغەی هاتووچۆ جێبەجێدەکرێت کە عەلەوییەکان تێیدا نیشتەجێن.

لەو بارەیەوە، مستەفا کنەفاتی بەڕێوەبەری بەشی ئاسایشی گشتی لە پارێزگای لازقیە، ڕایگەیاندووە، لە چوارچێوەی هێرشێکی پێشوەختە پلان بۆ داڕێژراو و بە ئەنقەست، چەند گروپێک لە پاشماوەی میلیشیاکانی ئەسەد هێرشیان کردە سەر خاڵ و بازگەکان.

ک