زایەڵە ـــ پارێزگای کرماشان لە ئەمڕۆوە بە فەرمی گەشتی شەمەندەفەڕی پێنج ئەستێرەی فەدەک بەرەو پارێزگای مەشهەد بەخۆوە دەبینێت.

ڕێوڕەسمی کردنەوەی شەمەندەفەڕی پێنج ئەستێرەی فەدەک، کرماشان ـــ مەشهەد، ئەمڕۆ ١٠ی ئازار بە ئامادەبوونی پارێزگاری کرماشان و بەڕێوەبەری هێڵی ئاسنی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شێوەی سیمینارێک و بە ئامادەبوونی بەرپرسانی دیکەی پاریزگا لە وێستگەی شەمەندەفەڕی کرماشان بەڕێوەدەچێت.

بە گوێرەی وتەی بەرپرسان، ئەم پڕۆژەیە یارمەتیدەر دەبێت بۆ بەرزکردنەوەی دووهێندەی گەشتی شەمەندەفەڕەکان لە کرماشاندا و هەروەها ئاسانکاری گەشتکردن بۆ پاریزگای مەشهەد بەدی دێنێت.

لە هەفتەی ڕابردووەوە ئەم شەمەندەفەڕە بە شێوەی تاقیکردنەوە گەشتی دەکرد، بەڵام ئێستا بە مەراسیمی کردنەوە چالاکی فەرمی خۆی دەستپێدەکات.