زایەڵە ـــ ئەکبەر ڕەزایی کەلهوڕ توێژەرێکی مرۆڤناسی بۆ زایەڵە؛ جەژنی نەورۆز نەریتێکی مێژوویی و دێرینە کە بە بەشداری 17 وڵات لە یونسکۆ تۆمارکراوە و هەرچەندە زۆرێک لە نەتەوەکان لە مەنگۆلیاوە تا تورکیا خۆیان بە خاوەنی ئەم جەژنە مەزنە دەزانن، بەڵام مێژوو و دەوڵەمەندی کەلتوورییەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ئێران و گەلی ئاریایی.

لە زۆرێک لەو وڵاتانەدا ڕێوڕەسمی نەورۆز دەگەڕێتەوە بۆ نزیکی هێڵی نیوەڕی جوگرافییان لەیەکتر، یەکەمی فەروەردین یان ڕۆژگەلێک لەو دەوروبەرەدا بووە کە کوردەکانی تورکیا و سوریا و لوبنان و کازاخستان و ئازەربایجان و ئەرمەنستان لە ڕۆژژمێری ڕۆمانی خۆیاندا بە 21ی ئادار دایدەنێن و کوردەکانی سۆرانی عێراق و کەڵهوڕ زمانی کرماشان و ئیلام پێی دەڵێن نەورۆز مانگ.

نەورۆز لە ڕۆژژمێری ئاژەڵداری و کۆچەری کرماشان و ئیلام و ڕۆژئاوای هەمەدان و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە "سەرهەڵدانی سەوزایی" ناودەبرێت واتە وەرزی گەشەی ڕووەکە. سەما و و ژەنینی ئامێر و تەپڵ لە ماوەی 13 ڕۆژی نەورۆزدا یەکێکن لەو نەریتانەی کە پێشتر لە ناوچە گەرمەسێرەکانی کرماشان بەتایبەت لە شارەکانی قەسرشیرین و سەرپۆلی زەهاب، ساڵیادی هاتنەوەی بەرز ڕادەگیرا، کە بە تێپەڕبوونی ساڵانێک جوانی خۆی لەدەستدا و لەبیرچووەوە.

بەربڵاوی ئەم کەلتوورە ڕەسەن و کۆنە بەتایبەتی لەناوچە کوردییەکاندا بۆتە بەهانەیەک بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ توێژەرێکی مرۆڤناسی، نووسەرێک کە تا ئەمڕۆ چەندین کتێب و وتاری لەسەر کەلتوور و داب و نەریتی گەلی کورد نووسیوە و یەکێکە لە کەسایەتییە دیارەکانی پارێزگای کرماشان لەبواری مرۆڤناسی و شوێنەوارناسیدا.

نەورۆز میراتی ڕۆحی مرۆڤایەتییە

ئەکبەر ڕەزایی کەڵهوڕ گوتی: نەورۆز میراتی ڕۆحی مرۆڤایەتییە کە تەنانەت لە بەشێک لە ئەوروپا و ئەمریکاش ئاهەنگی بۆ دەگێڕدرێت و بەرز ڕادەگیرێت. بۆیە دەبێت وەک شایستەی ناوەکەی ڕێزی لێبگرین و بزانین ئەگەر هەلومەرجێک بڕەخسێت بۆ ئەوەی ئەم میراتە هاوبەشە و ڕۆحی جیهانە لە چوارچێوەی بەرنامەیەکی هەماهەنگی لە وڵاتانی دراوسێی ئێران لەوانە عێراق و تورکیا یادبکرێتەوە، بێگومان توانایەکی گەورە بۆ گەشتیاری لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەڕەخسێنێت.

ناوبراو وتی: هەرچەندە دامەزراوە حکومییەکان بە دایرەی میرات کەلتووریشەوە لە مێژە پرۆگرامەکان بۆ جەژنی نەورۆز ئامادە دەکەن، بەڵام بەشێکی دیکەی ڕێوڕەسمی نەورۆز لەلایەن خودی خەڵکەوە بەڕێوە دەچێت، کە ساڵی پار نمونەمان لە گیلان غەرب، ئیلام، کوردستان و ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات هەبوو کە لەخۆوە بەڕێوەچوو و لە لایەن خەڵکەوە پێشوازی و پەسەند کرا.

ڕەزایی کەڵهوڕ ئاماژەی بەوەدا: زۆربەی ناوچەکانی ئێران لە نەورۆزدا نەریتی هاوبەشیان هەیە لە ڕووی یەکچوونی ئایینەوە کە لە شەهانامەدا هاتووە و پشووەکان و مێزی حەفت سین و سەیران و سەردانکردن و جلوبەرگی نوێ و خواردن و سەما و مۆسیقا و پاک و خاوێنکردنەوەی ماڵ و یارییە ئاگرینەکان و هتد لەخۆ دەگرێت. ناوبراو وتیشی: ئەم نەریتانە لە ئێراندا زۆر دەوڵەمەندترن لە وڵاتانی دیکە.

تایبەتمەندییەکانی نەورۆز لە عێراق و تورکیادا

ڕەزایی کەلهۆڕ گوتی: لە هەرێمی کوردستاندا ئایین، دەوڵەمەندی ئەم جەژنەی دابەزاندبوو و کوردەکانی عێراق بەهۆی شێوازی ئایینی شافعی جەژنی سەرەکی خۆیان بە جەژنی ڕەمەزان دەزانی و بە شێوازی ئێمە چێژنی نەورۆزیان نەدەگێڕا، بەڵام لەدوای ساڵی 1992 کە هەرێمی کوردستان بوو بە فیدراڵی، خەڵکی ئەو ناوچەیانە و تەنانەت سۆران زمانەکانی سونەی ئێرانیش جەژنی نەورۆز، سەبارەت بە شارەکانی تر شکۆدارتر دەگێڕن کە دەبێت بڵێین گەڕانەوەیەکی دروستیان بۆ بەڕێوەچوونی جێژنی نەورۆز ئەنجام دا.

دەرفەتێک کە لە دەست چوو!

ناوبراو ئاماژەی بەوەدا کە جەژنی نەورۆزی ئەمساڵ هاوکاتە لەگەڵ جەژنی ڕەمەزان کە هەلومەرجێکی تایبەتی بۆ کوردەکان ڕەخساندووە و گوتی؛ ئەم لێک نزیکبوونە دەکرا ببێتە بەهانەیەک بۆ ئەنجامدانی ئاهەنگی هاوبەش لەگەڵ عێراقدا و دەمانتوانی ئەم دەرفەتە بەتەواوی بقۆزینەوە.

ڕەزایی کەڵهوڕ ڕوونیشیکردەوە: لە تورکیا تا چەند ساڵێک لەمەوبەر ئاهەنگی نەورۆز لەگەڵ دەستبەسەرکردندا بوو، بەڵام ئێستا لە دیاربەکر کە ئێمەی کورد پێی دەڵێین (ئامێد) و گەورەترین شاری کوردییە لە تورکیا، ئاهەنگی شکۆدار بەبۆنەی نەورۆزەوە بەڕێوەدەچێت کە بەشێوەیەکی گشتی فۆرمێکی سیاسی وەردەگرێت بۆیە حکومەتی تورکیا دژی ئەوەیە کە بەجدی وەربگیردرێت و گرنگی پێبدرێت.

چوارشەمە سووری جیاوازی کوردەکان

سەبارەت بە ڕێوڕەسمی چوارشەمە سووری لەنێو کوردەکاندا، ڕەزایی کەلهۆڕ، مرۆڤناسی کرماشانی دەڵێت: سوور لە کوردیدا بە واتای ئاگر دێت و کوردەکان بەتایبەتی کوردەکانی کەلهوڕ کە لە ناوچەیەکی بەرفراواندا بڵاو بوونەتەوە لە کرماشان و ئیلام و ڕۆژئاوای هەمەدان و ڕۆژهەڵاتی کوردستان تا شارەکانی دیالە و گەرمیان و کەرکوک لە عێراقدا بیروباوەڕی جیاوازیان هەیە سەبارەت   بە ڕۆژی چوارشەمە سووری ئەمڕۆ لە ئێراندا.

ناوبراو هەروەها ئاماژەی بە تایبەتمەندی تایبەتی ئاگری نەورۆز بۆ خەڵکی کرماشان و ئیلام دا و وتی: کەلهوڕ زمانەکانی ئەم دوو پارێزگایە ئاگریان لە دەرگای ماڵەکان داگیرساند و پێیان وابوو "ئەمشا سپاندان" یان فریشتەکان کە ئاو و با و خاک و ئاگر و باران و ڕووناکییان پێ سپێردراوە لەگەڵ مردووەکانی هەر خێزانێک دێنە سەر زەوی بۆ دابەشکردنی بەختەوەری و چاکە لە نێوان خەڵکدا. بۆیە ئاگر لەنێو کورددا  پاک و پیرۆز بوو و بەسەریدا باز نەدەدرا.

ڕەزایی کەڵهوڕ ڕوونیشیکردەوە: بەبڕوای کوردانی کەلهوڕ، چوارشەمە سووری دوایین چوارشەمەی ساڵ نەبوو (کە نەریتی پایتەخت نشینەکانی ئێران بوو)، بەڵکو ڕۆژێک پێش دەستپێکردنی ساڵی نوێ بوو و ئەمەش جیاوازی سەرەکی نێوان چوارشەمەی سوری کوردانی کەلهوڕ و پایتەختە. هەرچەندە کوردەکانی عێراق ئاگرەکەیان لەسەر کورسییە بەرزەکان دادەگیرساند و بە دەوری دا سەمایان دەکرد.

داب و نەریتی هەڵە برینێک لەسەر جەستەی کەلتووری ڕەسەنی ئێران

ئەو توێژەرە کەلتوورییە دانی بەوەدا نا کە بەداخەوە لە نەورۆزدا هەندێک نەریتی هەڵە پەیڕەو کراوە و دەڵێت: یەکێک لەو نەریتانە جیاوازی لە داگیرساندنی ئاگر یان دانانی سفرەی حەوت شین لە جیاتی حەفت سین یان دانانی ماسی، کە هیچ پەیوەندییەکی بە نەریتی ئاریاییەوە نییە و لە چینەوە هاتۆتە ناو کەلتووری کۆنی ئێرانی، یان هەمان ئەو تەقەمەنییە بێزارکەرانەی کە بە هەڵە بە داگیرسانی ئاگر دادەنرێن.

لەوبارەیەوە ڕەزایی کەڵهوڕ بەشداریکردنی خەڵک لە ئاهەنگە جەماوەری و سەلامەتی بە ڕێگەیەکی باش بۆ ڕێگریکردن لە بەدڕەوشتی لەو مەراسیمەدا زانی و گوتی: هەموو ساڵێک دایرەی میرات کەلتووری لە چەن شوێنێکی کرماشان لەوانە تاقەوسان و بێستون و سەراونیلوفەڕ پرۆگرامی کەلتووری ساز دەکات، بەڵام بەداخەوە خەڵک زۆر پێشوازی لێ ناکەن.

ڕەزایی کەلهۆڕ وتیشی: بەداخەوە زیاتر لە نیو سەدەیە پەردە نەریتی و ئەخلاقییەکانمان لابردووە و ئەمەش وایکردووە کە زیانێکی زۆری کەلتووری ببینین و داب و نەریتمان لە ئێستادا داب ونەریت نییە بەڵکوو وەکوو زیان وایە. 

ڕەزایی کەڵهوڕ جێگرتنەوەی خۆشی لە جیاتی بەختەوەری بە یەکێک لە دەرئەنجامە تاڵەکانی ئەم ڕەوتە دەستنیشان کرد و ئاماژەی بەوەدا: لە کاتێکدا بەختەوەری هەستی خۆنەویستی و هاوبیری و هاوسۆزی لەگەڵدایە، بەڵام خۆشی جگە لە خۆپەرستی هیچی تری تێدا نییە و هیچ جێگەیەک بۆ کەسانی تر ناهێڵێتەوە و ئەمە هەمان ئەو زیانە بوو کە لەم چەند ساڵەی دواییدا وایکردووە کەلتووری غەیرە ئێرانی نەورۆز ببەزێنێت و جوانی و ڕەسەنایەتی ئەم جەژنە دێرینە وەک بەهانەیەک ببێت بۆ چاولێگەری کردن، برینێک کە دەبێت ڕێگری بکەین لە بڵاوبوونەوەی لەسەر جەستەی کەلتوور.

لەیلا سەعدوەندی