زایەڵە- لە وتووێژێکی تایبەتدا لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە شوان ڕابەر ئەندامی ئەنجومەنی سیاسی کۆمەڵی دادگەری ڕایگەیاند،دابین کردنی کارەبا هەرچەندە لەوانەیە چەند مانگێکی تر مۆڵەتی بدات، بەهەرحاڵ ئەوە فشارێکی ستەمکارانە و ناهەقە ئەمریکا لەعێراقی دەکات، ئەگەرنا ئەمریکا هەقی چیە ئێران وعێراق پێکەوە بۆخۆیان وەکو دراوسێ ئەم مامەڵەیە لەگەڵ یەکتریدا دەکەن، هەردوولاش  قازانج لەیەکتری دەکەن،چۆن دەبێ ئەمریکا ئەوفشارە لەئێران و عێراق بکات، بەچ یاسایەک هەقی ئەوەی هەیە، تەنها بەیاسایی زۆرەملێ و هێز و دەسەڵات و دیکتاتۆریەت،لەبەرئەوەی بەرژەوەندی خۆی لەوەدایە ئەوەدەکەن.

ناوبراوتیشی، لەئێستادا عێراق %60 ی کارەبای خۆی بەغازی ئێران دابین دەکات، بۆیە ئەگەر عێراق غاز لەئێران نەکڕێت، ئەوهەمووە کارەباییەی بپچڕێت کێشەیەکی گەورە بۆعێراق دروست دەبێت، زەربە بەهە موو کار(کەرتەکان) ی عێراق دەکەوێ، چونکە کارەبا تەنها بۆ روناکی نیە، بەڵکو زۆربەی کاروبارەکان بەکارەبا دەکرێت، ئەوکاتە شیرازەی عێراق تێک دەچێ.

ڕونیشیکردەوە، ئەمریکا لەبەرئەوە ئەوە دەکات،دەیەوێ هەندێ گۆڕانکاری لەناوچەکە لەبەرژەوەندی خۆی و ئیسرائیل بێ، بۆئەوەی چیکە بەرەی مقاومە لەناوچەکە دژی ئەوان کار نەکا،بۆکپ کردنی مقاومە ئەو فشارە دروست دەکات، بەمەش زەڕبە بەعێراق و ئێران دەکەوێ، هەقی لەنێوان عێراق و ئێران هەبێ.

ئەوسەرکردەیەی کۆمەڵی دادگەری ئەوەشی خستەڕوو،ئەوە دیکتاتۆریەت و خۆسەپاندن و پاوانکردن و کەڵەگایی کردنە، خۆ ئەمریکا خاوەنی عێراق و ئێران نیە تاوەکو وابکات، کەچی باسی ئازادی و یاسا سالاری  و سەربەخۆی گەلان و وڵاتان دەکات، ئەو فشارانە دەیسەلمێنێت کە هیچی وانیە.

ک