زایەڵە-مەزهەر محەمەد ساڵح، ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری ئابووری،لێکگەیشتن لە نێوان لیژنەی دارایی پەرلەمان و ئەنجوومەنی وەزیران و وەزارەتی دارایی هەیە سەبارەت بە خشتەی بودجەی 2025،

 ڕێککەوتن کراوە لەسەر وادەی ناردنی و دەنگدان بە خشتەی بودجە.

 ماددەی 77 بڕگەی دووەمی یاسای بودجەی گشتی فیدراڵی بۆ ساڵی 2023، باس لەوە دەکات وەزارەتی دارایی ساڵانە خشتەکانی بودجە پێشکەش دەکات، لەگەڵ هەموارکردنەوەی خەرجییەکانی کارکردن و وەبەرهێنان.

 وەزارەتی دارایی خشتەکانی بودجەی ساڵی 2025 ڕەوانەی ئەنجوومەنی وەزیران دەکات بۆ گفتوگۆ و دەنگدان لەسەری، دواتر ئەو خشتانە ڕەوانەی ئەنجوومەنی نوێنەران دەکرێت.

 پێشبینی دەکرێت خشتەی بودجە پێش کۆتایی مانگی ڕەمەزان بگاتە پەرلەمان.

ک