زایەڵە - لە وتووێژێکی تایبەتدا لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە د، شەماڵ ئەحمەد مامۆستای زانکۆ ڕایگەیاند، سروشتی و وزەی کارەبا لە ئێران لە ئاکامی ڕوخان و داتەپینی ژێرخانی وزەوە هاتووە لەعێراقدا، گەرنا پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و ئێران و سیستەمی سیاسی لە عێراق زۆر لایەنی دیکەی جگە لە کەرتی وزە و سامانە سروشتییەکان تێپەڕاندووە.
ناوبراو وتیشی، پێم وایە کە ئەو داهاتەی ئێران لەپای هەناردەکردنی کارەبا و گازی سروشتییەوە لەعێراق دەستی دەکەوێت، داهاتێکی ئەوتۆ نییە کە سیستەمی سیاسی ئێرانی پێ بەچۆکدا بێت، کۆماری ئیسلامی ئێران بەو بڕیارە زیانێکی ئەوتۆی بەرناکەوێت، ئەوەی لێرەدا زەرەرمەندە گەلی عێراقە، هەروەها بەکارهێنانی ئەو کارتە لەلایەن ئەمریکاوە دژ بە سەرانی سیاسی عێراق مەبەستەکە هێزە سیاسییەکانی عێراقە نزیک لە ئێران، نەوەکو ئێران، بۆیە کێشەکە بەپلەی یەکەم عێراق خۆیەتی نەوەکو ئێران.
ک