زایەڵە - رێباز حەملان، بریکارى دەستلەکارکێشاوەى وەزارەتى دارایى عێراق لە لێدوانێکدا رایگەیاند، ئەوەى تا ئێستا لە بەغدادەوە بەرامبەر هەرێم کراوە، تەواو تەواو سیاسییە.

وتیشى، حکومەتى عێراق "مانگانە مووچەى دامودەزگاکانى خۆیان دابەشدەکەن، بەڵام کە دێتە سەر هەرێم هەموو جارێک بیانوو دەدۆزنەوە".

رێباز حەملان باسى لەوەشکرد، لە کۆبوونەوەى ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق بابەتى هەرێم گفتوگۆى لەسەر نەکراوە، بەڵکو دواى کۆبوونەوە داوا لە سودانى کراوە بۆ یەکلاکردنەوەى مووچەى مووچەخۆرانى هەرێم و، ئەویش رایگەیاندووە کە وەزیرى دارایى هێشتا تێبینى ماوە لەسەر خشتەکانى مووچە و خانەنشینى.

ئاماژەشیدا، گوایە لیژنەیەک پێکدێت لەماوەى مانگێکدا ئەو کێشانەش چارەسەردەکات.

بریکارى دەستلەکارکێشاوەى دارایى عێراق روونیشیکردەوە، سودانى رەزامەندى لەسەر ناردنى مووچە داوە و، "بە حساب" بڕیارە سبەینێ وەزیرى دارایی داوا لە فەرمانگەى ژمێریارى بکات تەمویلى مووچەى مانگى شوبات بکات.

لەگەڵ ئەوەشدا رایگەیاند،  هیچ کاتێک ناتوانیت دڵنیا بیت و بە رێژەى "100% بەناوى عێراقەوە" قسە بکەیت.

ک