زایەڵە - لە وتوویژێکی تایبەتدا لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە، فەرهاد تۆفیق مامۆستای زانکۆ ڕایگەیاند، سەبارەت بە بڕیاری قەدەغەکردنی غاز لەلایەن ئەمریکاوە بۆ عێراق، دوو ئەگەری هەیە لە حاڵەتی پابەندبوونی حکومەتی عێراق بە بڕیارەکەی ترەمپ و گوێڕایەڵ بونی بەغدا بۆ بڕیارەکەی ئەمریکا، بەدڵنیاییەوە عێراق و هاوڵاتیانی عێراق توشی کەمی غاز و کەمی کارەبا دەبن، توشی گرفتێکی ناوخۆی دەبن.
جەختی لەسەر ئەوەش کردەوە قەرەبوکردنەوەی ئەو غاز و کارەبایەی کەلە ئێرانەوە دێت لە ناوخۆدا کارێکی زۆر قورسە بەتایبەتی لەم قۆناغەدا، لەبەرئەوەی حکومەتی عێراقی تائێستا ئامادەکاری تەواوی نەکردووە بۆ پڕکردنەوەی پێداویستی یەکانی خۆی، لەوڵاتانی دەوروبەریشەوە دیسانەوە بارگرانیەکی هەم لە ڕوی کاتەوە زۆری پێدەچێ هەم بارگرانیەکی قورسە بەوەی کە عێراق بتوانێ پێداویستیەکانی پێ دابین بکەت.
وتیشی، لە ئەگەری پابەندنەبونی حکومەتی عێراق بە بڕیارەکە، ئەمە کارێکی دژوارە بۆ عێراق بەتایبەتی لەم بارودۆخەدا کەبارودۆخی ناوچەکە لەبەرژەوەندی ئەو هێزانە نیە کە لە عێراقدا حکومەتداری دەکەن و دەسەڵاتیان بەدەستەوەیە، بەدڵنیاییەوە ئەو کاتە توشی سزای ئەمریکا دەبن، ڕەنگە سادەترینیان یان خێراترین مەسەلەی کەم کردنەوەی پێدانی دۆڵار و فشاری ئابوری کردنەسەر حکومەتی عێراق، بەتایبەتی لە مەسەلەی دۆلار و شکاندنی بەهای دینارە کە باجەکەی دیسانەوە حکومەتی عێراق و هاوڵاتیان ئەیدەن.
هێمای بەوەشکرد، بابەتی تاک جەمسەر بون یان ئەو ڕۆڵەی هێزە ێودەوڵەتیەکان ئەیبینن ئەیگێڕن لەبەرژەوەندی ئەو وڵاتانەنیە کە لە ژێر دەسەڵات ی ئەوان یاخود هێزی عەسکەری و هێزی دەسەڵات و هێزیان لەئاستی ئەواندا نیە، بەدڵنیاییەوە هەمیشە ئەوان زەرەرمەند دەبن، وڵاتانی زلهێز دەیانەوێ هەژموونی خۆیان بەسەروڵاتێکی تردابسەپێنن، جۆرێکە لەسزادان وجۆرێکە لە زوڵم لەووڵاتانەی کەهەژمونەکانی تیا ئەسەپێنن، لەوچوارچێوەیەشدا ئەم بڕیارانەی کە ئەمریکا بەسەر عێراقدا ئەیسەپێنێ وەکو وڵاتێکی بندەستی خۆی مامەڵەی لەگەڵدا دەکات، هەربەوشێوەیەی بەپێی ڕێکەوتن عێراق لەژێر ئەو بارە هاتۆتە دەرەوە، بەڵام لەڕووی ئەرزی واقیعەوە هەمیشە وەک وەڵاتێکی ژێر دەستی ئەمریکا دەبێت مامەڵە بکات.
ئەومامۆستایەی زانکۆ ئەوەشی خستەڕوو، ئەمریکا بەرژەوەندی هەمیشەیی هەبووە قەت دۆستی هەمیشەیی نەبووە،بەشوێن بەرژەوەندیەکانی خۆیدا ، ڕەنگە عێراق تائێستا لەو ئاستەدا نەبێت کەبتوانێت ڕوبەڕووی خواستەکانی ئەمریکا بێتەوە، ئەگینا وڵاتی عێراق خاوەنی سیادەی خۆی نیەو ناتوانێ پارێزگاری لەسنورەکانی خۆی بکات، هەروڵاتێک بیەوێ ئەتوانێ بەئاسانی سنورەکانی ببەزێنێت.
ک