زایەڵە - جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بۆ ڕۆژنامەی سەباح ڕایگەیاند: وەزارەتی دارایی چەند جارێک جەختی کردووەتەوە کە مووچەی فەرمانبەران پارێزراوە، بۆیە دەکرێت پێش وادەی خۆی دابەشی بکات بۆ ئەوەی بەر لە جەژنی ڕەمەزان بگاتە دەست مووچەخۆران.

 کۆتایی ئەم مانگە پشووی جەژن دەستپێدەکات و تا سەرەتای مانگی داهاتوو بەردەوام دەبێت بۆیە وا دەخوازرێت کە کاتی دابەشکردنی مووچە پێش بخرێت.

 جەمال کۆچەر داواشی کرد پێش جەژن مووچەی خانەنشینان و چاودێری کۆمەڵایەتی دابەش بکرێت و بۆ ئەم مانگەش وەرگرتنەوەی پێشینەکان ڕابگیرێت.

 ئێستا موچەخۆرانی هەرێم لە ناوەڕاستی مانگی سێدان بەڵام تا ئێستا تەنیا یەک موچەیان وەرگرتوە لە ماوەی 101 ڕۆژدا .

ک