زایەڵە - لە وتووێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە، چرۆحەمە شەریف نوێنەری هەڵەبجە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند: بە نوسراوێك  محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراقمان بانگهێشتی هەڵەبجە كرد بۆ ئەوەی لە 16ی ئەم مانگە لە 37 هەمین ساڵیادی كیمیابارانكردنی هەڵەبجە ئامادە بێت.

ڕاشیگەیاند، هاوكات دوێنێ تیمێكی نووسینگەی سەرۆكوەزیرانی عێراق چوونەتە سلێمانی لەگەڵ كۆمپانیای جێبەجێكار بەدواداچوونیان كردووە لەبارەی تەواوبوونی پرۆژەی دەروازەی هەڵەبجە.

ناوبراووتیشی، ئەو نوێنەرەی هەڵەبجە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، لە ئیستادا زیاد لە %90ی كارەكانی دروستكردنی دەروازی هەڵەبجە بەكۆتا گەیشتوون و بۆ یادی 16ی ئازار ناتواندرێت بە یەكجاری پرۆژەكە بكرێتەوە، بۆیە سەردانەكەی سەرۆكوەزیرانی عێراق بۆ هەڵەبجە دوادەكەوێت بۆ ئەوكاتەی كە پرۆژەكە تەواو دەكرێت، چونكە سودانی نایەوێت بە دەستی بەتاڵەوە بێتە هەڵەبجە و دەوێت ئەو پرۆژەیە بكاتەوە لەكاتی سەردانیكردنی شارەكە

ک