زایەڵە - مەزهەر محەمەد ساڵح، راوێژکاری دارایی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران رایگەیاند، بودجەی ساڵی 2025 بە 200 ترلیۆن دینار خەمڵێنراوە لەگەڵ کورتهێنانی گریمانەیی 64 ترلیۆن دینار ئەگەر نرخی یەک بەرمیل نەوت بۆ 70 دۆلار و هەناردەکردنی نەوت بۆ 3.4 ملیۆن بەرمیلی رۆژانە دابەزێت.

ئاشکراشیکرد، ئەگەر کورتهێنانی راستەقینە رووبدات ئەوا هەر لە سەرچاوە ناوخۆییەکانەوە پڕدەکرێتەوە.

باسیلەوەشکرد، 68-70%ی خەرجییەکانی حکومەت بۆ مووچە دەبێت و بەشی دووەمیشی بۆ پرۆژە خزمەتگوزاری و وەبەرهێنان، دوای تەواوکردنی کارەکانی لە چەند رۆژی داهاتوودا رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران دەکرێت بەمەبەستی دەنگدان لەسەری.

لای خۆیەوە جەمال کۆچەر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران جەختیکردەوە، لەگەڵ گەیشتنی بە ئەنجومەنەکە دەخرێتە بەرنامەی کارەوە و دەنگی لەسەر دەدرێت.

ک