زایەڵە - هەردوو بانكی مەڵكەندی لە سلێمانی و بانكی چەمچەماڵ لە چەمچەماڵ بڵاویانكردەوە كە رۆژی شەممە مووچە دابەشدەكرێت.

بەپێی راگەیەندراوێكی بانكی مەڵكەندی كە وێنەیەكی دەست زایەڵە كەوتووە و تێیدا هاتووە، رۆژی شەممە دەرگای بانكی مەڵكەندی و سەرجەم بنكەكان كراوە دەبن بۆ دابەشكردنی مووچەی خانەنشینی شارستانی.  

هاوكات بانكی چەمچەماڵ لە راگەیەندراوێكدا دەڵێت، "ئەو خانەنشینانەی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی چاودێریی كۆمەڵایەتین و ئەمڕۆ مووچەیان وەرنەگرتووە، رۆژی شەممە 15ی ئازار مووچەكانیان دابەشدەكرێت.

ئاماژەی بەوەشداوە، هەرچەندە دابەشكردنی مووچەكانیان دەكەوێتە پشووی رەسمییەوە، بەڵام مووچەكانیان دابەشدەكرێت دەتوانن بۆ ئەو مەبەستە سەردانی بانكی چەمچەماڵ بكەن.

ک