زایەڵە - غەریب ئەحمەد، پێ وایە سیاسەتی برسیكردن، كەڵك وەرگرتنی تەیف سامیە لە هەڵە و پەرتەوازەیی كورد.
لەوتووێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە، غەریب ئەحمەد پەرلەمانتاری یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت، "لەم قۆناغە هەستیارەی ئێستا و دڕدۆنگی هێزە سیاسیەكانی هەرێم هەڕەشەی جدییە لەسەر ژیان و بژێوی خەڵك و ماف و شایستەییمان دەخاتە مەترسییەوە و پێچەوانەكەیشی دەبێتە زرێی پاراستنی بودجە، مووچە و دەستکەوتە باڵاكانی گەلەکەمان".
بەوتەی غەریب ئەحمەد، "ڕێگرتن لە سیاسەتی برسیكردنی تەیف سامی دژ بە هەرێم، بەندە بە یەکگرتوویی هێزە کوردییەکان و گەڕانەوەیان بۆ بازنەی نیشتیمانی و پەرۆش بوونی گوزەرانی هاوڵاتیان".
دەشڵێت، "تێڕوانی ئێمە لە یەكێتی نیشتمانی كوردستان، هەردەم ئەم بانگەوازە نیشتمانیە بووە كە بە یەكگرتوویی و شەفافیەت بناغەی هەرێمیكی تەندروست بنیات دەنرێت و قەوارەی هەرێم لە ڕوی ئاسایشی جوگرافیا و نەتەوەیی و دارایی لەگەڵ بەغدا و وڵاتانی دراوسێ جێگیر دەبێت".
بەوتەی ناوبراو، "واپێویستە، سەرکردایەتی سیاسی کورد، لە ئەزموونە تاڵەكانی ڕابردوو پەند وەربگرێت و ستراتیژیەکی یەکگرتووی نیشتمانی بكاتە ئەولەویەت و كارنامەی حكومەتێكی شەفاف و ڕاشكاو كە لەسایەیدا داهاتووی خاك و خەڵك سەقامگیر و پارێزراو بكات و ئاسایشی سیاسی و دارایی و ئابووری بە شێوەیەکی زۆرباش دەستەبەر بكات".
لە کۆتایدا دەڵێت، "ئەم سەرئێشەیەی ئێستا بەهۆی وەزیرێكەوە توشمان دەبێت، لە داهاتو دەبێتە شێرپەنجە و قەوارەی هەرێم لەڕو لاواز دەكات.
ک