زایەڵە ‌ـ بەپێی ماڵپەڕی شەفافیەت، داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی نزیكەی 7 ملیار دینارە كە ئەوەش لە چاو دوو هەفتەی رابردودا زیادی كردوە.

بەگوێرەی ماڵپەڕی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجەو هەردو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان، داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی لە 8ی 3 تا 14ی 3ی 2025، زیاتر لە 6 ملیارو 828 ملیۆن و 771 هەزار دینارە.

بەپێی داتای ماڵپەڕەكە، لەو بڕە 5 ملیارو 774 ملیۆن و 406 هەزار دیناری واتە 85%ی نەختینەیەو هەروەها 1 ملیارو 54 ملیۆن و 365 هەزار دیناری واتە 15%ی بەشێوەی چەكەو مەقاسە سفرە.

داهاتی هەفتەی رابردوی لە 1ی 3 تا 7ی 3ی 2025، زیاتر لە 3 ملیارو 285 ملیۆن و 385 هەزار دینار و داهاتی هەفتەی پێشوتری سلێمانی لە 22ی 2 تا 28ی 2ی 2025، زیاتر لە 5 ملیارو 543 ملیۆن دینار بوە.

ک