زایەڵە - نرخى گرامێک زێر بە ٩٦ دۆلار و دوو سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت و بەوەش بەراورد بە رۆژی پێنجشەممە نرخى هەر مسقاڵێک زێڕ بە بڕی ١١ هەزار دینار بەرزبوەوە.
لە بازاڕەکانی جیهاندا، لە ئێستادا نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە ٧٠ دۆلار و ٥٨ سەنتە و نرخی بەرمیلێک نەوتى خاوى ئەمریکاش بە ٦٧ دۆلار و ١٨ سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت و بەوەش بەپێى بۆرسەى جیهانى نرخى نەوت بەراورد بە ڕۆژى ڕابردوو بە جێگیری مایەوە.
بەپێی بۆرسەی جیهانی، نرخی یەک کیلۆگرام زێڕ بریتیە لە ٩٦ هەزار و ٢٣ دۆلارە و نرخى یەک ئۆنسە زێڕیش بە دوو هەزار و ٩٨٦ دۆلارە، نرخی یەک گرام زێڕیش ٩٦ دۆلار و دوو سەنتە بەوەش بەراورد بە رۆژی پێنجشەممە نرخى هەر مسقاڵێک زێڕ بە بڕی ١١ هەزار دینار بەرزبوەوە.
لە ئێستادا نرخى زێر لە بازارەکانى جیهان و هەرێم بەم شێوەیەیە:-
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٥٣٣ هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە 631 هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٦٥٣ هەزار دینارە.
ک