زایەڵە - میساق عەبدولحسێن یاریدەدەری تەکنیکیی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق لە لێدوانێکدا رایگەیاند، تا ساڵی 2025، ژمارەی دارخورما لە عێراق بە زیاتر لە 22 ملیۆن مەزەندەدەکرێت، پلانیش هەیە لە ساڵانی داهاتوودا، ئەم ژمارەیە بۆ 30 ملیۆن زیادبکرێت.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکردووە: “سەبارەت بە ریزبەندیکردنی وڵاتان بەپێی ژمارەی دارخورما، بەپێی ئەو زانیارییانەی لەبەردەست ئێمەدان، عێراق بە 22 ملیۆن دارخورما لە پلەی یەکەمدایە، دواتر ئێران بە 21 ملیۆن، سعودیە بە 12 ملیۆن، جەزائیر بە نۆ ملیۆن، هەروەها میسر و لیبیا بە حەوت ملیۆن دارخورما”.
ئەوەشی وتوە : لە ڕووی بەرهەمهێنانی خورما، عێراق بەپێی دوایین داتاکان لە پلەی چوارەمی جیهاندایە، ئەمەش بە ئاماژەیە بۆ ئەوەی لە ساڵانی رابردوودا، بەرهەمهێنانی خورما بەشێوەیەکی بەرچاو لە عێراقدا زیادیکردووە.
ک