زایەڵە-  ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق ئاشکرایدەکات، دوای جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز هەڵەبجە دەبێتە نۆزدەهەین پارێزگای عێراق.


چرۆ حەمە شەریف، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەوتووێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە رایگەیاند، هەوڵماندا پێش 16ی ئازار دەنگدان بە یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بچێتە بەرنامەی کاری دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانەوە و دەنگی لەسەر بدرێت چونکە تەنها دەنگدانی کۆتایی ماوە، بەڵام لەبەر ئەوەی شیعەکان دەوام ناکەن و بەو هۆیەوە ڕێژەی یاسایی دانیشتنەکە تەواونابێت ناتوانین ئەو کارە بکەین. 

باسی لەوەشکرد، پێشبینیدەکەین دوای جەژنی رەمەزان هەڵەبجە ببێتە 19یەمین پارێزگای عێراق و لە ئەنجومەنی نوێنەران دەنگی لەسەر بدرێت.

ک