زایەڵە- نوسینگه‌ی قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ڕایگەیاند: لە میانەی سەردانێکیدا بۆ پارێزگای هەڵەبجە، قوباد تاڵەبانی بە یاوەری دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن بەردی بناغەی پردی تەنگی سەید محەمەدی دانا.

 پردی تەنگی سەید محەمەد پڕۆژەیەکی ستراتیژییە لە ناوچەکەدا و پارێزگای هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان پێکەوە دەبەستێتەوە، درێژی پردەکە 600 مەتر دەبێت و بە گوژمەی نزیکەی 27 ملیارد دینار لەماوەی 900 رۆژدا جێبەجێ دەکرێت.

 هەر لە سەردانەکەیدا بۆ پارێزگای هەڵەبجە، قوباد تاڵەبانی پڕۆژەی سایلۆی هەڵەبجەی بەسەر کردەوە و بە دواداچونی کرد بۆ چۆنییەتی بەرەوپێشچونی کارەکانی پڕۆژەکە.

سایلۆی هەڵەبجەش لە پڕۆژە ستراتیژییەکانی پارێزگاکەی و لە ساڵی 2024دا بەردی بناغەکەی دانراوە و لە ماوەی دو ساڵدا تەواو دەکرێت.

ک